21/8/2017 03:07 PM

نوێترین کلیپی هونەرمەند (حەمە جەزا) بڵاودەکرێتەوە

وابڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندی کۆچکردوو حەمە جەزا بەناوی (مەتەرێزی شەرەف) بڵاوبکرێتەوە.

لەوبارەیەوە دەرهێنەر شادمان محەمەد بە سایتی خاك-ی ڕاگەیاند "مەتەرێزی شەرەف لە ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن تیپی مۆسیقای شەهید کارزان و دلێر ئیبراهیم ئامادەکراوە و ئاواز و وتنی هونەرمەند حەمە جەزایە".

ئەوەشی خستە ڕوو "بە سود وەرگرتن لە ئەرشیفی ڤیدیۆی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان لە ساڵانی ڕابردوو و تێکەڵکردنی بە دیمەنی ئێستا بە شێوازی گرتەی درامی ڤیدیۆ کلیپەکە تۆمار کراوە".

لەبارەی شوێنی تۆمارکردنی  ڤیدۆکلیپەکە وتی "ناوچەی سەرگەڵومان بۆ تۆمارکردنی کلیپەکە هەڵبژاردووە بەو هۆیەی سەرگەڵو شوێنی کار و چالاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەندامانی تیپی مۆسیقای شەهید کارزان بووە".

ڤیدیۆ کلیپی مەتەرێزی شەرەف، بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاك-ە و لەلایەن شادمان محەمەد کاری دەرهێنان، سیروان کەریم کاری وێنەگرتن و هەرێم نوری کاری مۆنتاژی بۆ ئەنجام دراوە.

خاك- ژیمان






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved