گۆڤاری (فۆڕبس)ی ئەمریکی لیستی دیارترین کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژییای بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکردەوە لەو نێوەندەشدا کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بۆ جاری حەوتەم ڕیزبەنی یەکەمی بەدەستهێناوە. لیستی دیارترین پێنج کۆمپانیا بۆ ساڵی ٢٠١٧ ١- ئەپڵ بادینهاوسن، بەڕێوەبەری نوسینی گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردووە " کۆمپانیای ئەپڵ بە فرۆشتنی مۆبایل بە نرخێکی مامناوەند توانیویەتی قازانجی ١٧٠ ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت و بۆ جاری حەوتەم بچێتە ڕیزبەندی یەکەم". ٢- گۆگڵ گەڕانی کۆمپانیای گۆگڵ بە قازانجی ١٠١،٨ ملیار دۆلار توانیویەتی لە ڕیزبەندی دووەمی دیارترین کۆمپانیاکانی ساڵی ٢٠١٧دا بێت، ڕێژەی قازانجی بەراورد بە ساڵی پار لە ٢٣% زیادی کردووە. ٣- مایکرۆسۆفت کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە قازانجی ٨٧ ملیار دۆلار، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ١٠% ڕێژەی قازانجی زیادی کردووە. ٤- فەیسبوك کۆمپانیای فەیسبوك، کە گەورەترین کۆمپانیای بواری سۆشیال میدیایە بە قازانجی ٥٧،٣ ملیار دۆلار لە ڕیزبەدنی چوارەمدایەو ئەم کۆمپانیایە ڕێژەی قازانجی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ٤٠% زیادی کردووە. ٥- ئەمازۆن کۆمپانیای ئەمازۆن لە بواری بازرگانی ئەلکترۆنیدا لە ڕیزبەندی پێنجەمدایە بە قازانجی ٥٤،١ ملیار دۆلار، ڕێژەی قازانجی ئەمازۆن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ٥٤% زیادی کردووە. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure