9/9/2017 11:09 AM

چی ڕودەدات ئەگەر گۆگڵ بۆماوەی ٣٠ خولەك بوەستێت؟

ماڵپەڕی گۆگڵ یەکێكە لە ماڵپەڕە گەورەکانی جیهان کە ڕۆژانە ملیۆنان هاوڵاتی بەمەبەستی دۆزینەوەی زانیاری سەردانی دەکەن، ئەم ماڵپەڕە گرنگیەکی گەورەی لە بەروپێشونی کاری ڕۆژانەی هاوڵاتیان لە سەرانسەری جیهاندا هەیە .

تا ئێستا گۆگڵ لەکار کەوتووە؟.

لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٣ دا ماڵپەڕەکە بۆماوەی ٥ خولەك لە ١٥:٥٠ بۆ ١٥:٥٥ بەکاتی زەریای هێمن لە کار کەوتوە، ئەوەش بووەتە هۆی توڕەکردنی ملیۆنان هاوڵاتی و جموجۆڵی ئینتەرنێت بە ڕێژەی لە ٤٠% کەمیکردوە لەهەمانکاتدا کۆمپانیاکە بە بڕی نیو میلۆن دۆلار زیانی ماددی پێگەیشتووە.

چی ڕودەدات ئەگەر گۆگڵ بۆماوەی ٣٠ خولەك لە کاربکەوێت؟

لەوبارەیەوە ئەشیش کیدیا، ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە کۆمپانیای گۆگڵ ئاشکرای کردووە لە سەرەتادا خەڵکانێکی زۆر وادەزانن کێشە لە هێڵی ئینتەرنێتەکانیاندا هەیە ، دوای ماوەیەکی کوردتر پێیان وایە کێشە لە مۆبایلەکانیانە بەڵام دواتر دڵنیادەبن کە ماڵپەڕی گۆگڵ لەکار کەوتووە.

ئاماژەیشی بەوەکردووە ، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی گۆگڵ وێنەی لەکارکەوتنی گۆگڵ دەگرن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکەنەوە.

لەبارەی بوونی زیانەکان کیدیا، باسی لەوەکردووە، بەشێوەکی گشتی ڕێژەی جموجۆڵی ئینتەرنێت کەم دەکات چونکە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان زانیاریان لەبارەی مەڵپەڕەکانی تری گەڕان نیە و تەواوی کۆمپانیاکان لە جیهاندا دوچاری زیانی مادی دەبنەوە، بەشێکی زۆری گەشتیاران نەخشەی گۆگڵ بەکاردەهێنن ، بەهۆی وەستانی گۆگڵ وەستان و قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا ڕودەدات.

ئەوەشی خستۆتە ڕوو کۆمپانیای گۆگڵ دوچاری زیانێکی ماددی گەورە دەبێت بەڵام وەستانی گۆگڵ زیان بە وڵاتی چین ناگەیەنێت.

خاك- ژیمان
س/ هوفپۆست





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved