لێكۆڵه‌رانی ئه‌مریكی له زانكۆی Georgetown ی ئه‌مریكا، به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه جوڵه (شۆك)ی ئه‌له‌كتریكی بۆسه‌ر ناوه‌ندی داهێنه‌ری مێشك له كۆتایی لۆبی فرۆنتال، به‌تواناترمان ده‌كات تا په‌یوه‌ندییه‌كی داهێنه‌رانه پێكبهێنین له‌نێوان وشه‌كاندا. پرۆفیسۆری ده‌روونناس Adam Green ده‌ڵێت: ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه، لێكۆڵینه‌وه نه‌ریتییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن داهێنه‌ری شێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕه. لێكۆڵه‌ران له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌ڕه‌وتی راسته‌وخۆی بزواندنی كه‌للـه‌سه‌ر (TDCS) كه‌ڵكیان وه‌رگرت و له تاقیكرنه‌وه‌یه‌كی 20 خوله‌كیدا رێژه‌یه‌كی زۆر لاوازی ره‌وتی ئه‌له‌كتریكییان خسته‌سه‌ر ناوه‌ندی داهێنه‌ری مێشكی 15 كه‌س، له‌كۆی 30 كه‌سی به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌و باقی به‌شداربووه‌كان هیچ ره‌وتێكی ئه‌له‌كتریكییان وه‌رنه‌گرت. له‌ماوه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌دا داوا له هه‌ردوو گروپه‌كه كرا ناوه له‌یه‌ك نزیكه‌كان بخه‌نه لای یه‌ك و هه‌روه‌ها كرداره په‌یوه‌ندیداره‌كان به لیستێكی 120 ناوی بدۆزنه‌وه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌وتی ئه‌له‌كتریكیان وه‌رگرتبوو هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه‌یان به‌باشی ئه‌نجامدا. ره‌وتی ئه‌له‌كتریكی ده‌توانێت یارمه‌تی مێشكه زیانپێگه‌یشتووه‌كان بدات ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ره‌وتی ئه‌له‌كتریكی له سه‌رده‌می منداڵیدایه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران هیوادارن ئه‌مشێوه‌یه له به‌ته‌مه‌نه‌كاندا یارمه‌تی مێشكه زیانپێگه‌یشتووه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان باشتر ده‌ربڕن. لێكۆڵه‌ری مێشك Peter Turkeltaub ده‌ڵێت: پێده‌چێت ئه‌م كه‌سانه له‌ڕێگه‌ی به‌هێزكردنی گفتوگۆی داهێنه‌رانه‌وه‌و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له وشه‌و راستییه جێگره‌وه‌كان، بتوانن باشتر بیری خۆیان ده‌رببڕن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illevt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure