بۆ دواهه‌مین جار كاسینی ده‌چێته به‌رگه هه‌وای زوحه‌له‌وه و ئه‌و كاره ته‌واو ده‌كات كه ماوه‌ی 13 ساڵه سه‌رقاڵێتی.ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه كاسینی (Cassini)كه دۆزه‌ره‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكییه، بۆ كۆتا جار چووه ناو به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ی زوحه‌له‌وه، به‌وه‌ش كۆتایی هێنا به ئه‌ركێكی زۆر گرنگی كه ماوه‌ی 13 ساڵه خراوه‌ته ئه‌ستۆی وشۆرشێكی له‌و زانیارییانه‌دا به‌رپاكرد كه ده‌رباره‌ی هه‌ساره‌ی گازیی و زه‌به‌لاحی زوحه‌ل ڕه‌وانه‌ی ده‌كرد. (ئه‌لكسانده‌ر هایز) مامۆستای زانستی فه‌له‌كناسیی له زانكۆی كۆرنلی ویلایه‌تی نیویۆرك وتی» ئه‌و ئه‌ركه‌ی كاسینی زۆر ناوازه بووه، چونكه شۆڕشێك بووه بۆ تێگه‌یشتنمان له هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌كه‌مان» كاسینی (Cassini) نزیكه‌ی 300 جار به ده‌وری زوحه‌لدا سوڕاوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین شتی گرنگی دۆزیوه‌ته‌وه له‌وانه‌ش ده‌ریای شلی میتان له‌سه‌ر مانگی تایتن كه به‌گه‌وره‌ترین مانگی زوحهلو دۆزینه‌وه‌ی ئۆقیانوسێكی به‌رفراوانی ئاوی سوێر له‌ژێر مانگی ئینسهلهدهس كه مانگێكی بچووكی سه‌هۆڵینی پاشكۆی زوحه‌له. ئه‌و زانیارییانه‌ی كه دۆزه‌ره‌وه‌ی كاسینی كۆیكردنه‌وه له كاتی تێپه‌ڕینی هه‌ورێك لهههڵم له‌جه‌مسه‌ری باشووری ئینسهلهدهس، بوونی هایدرۆجینی ده‌رخست كه لهدرزه سههۆڵینهكانهوه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، كه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ بوونی چالاكییه‌كی ئاویی گه‌رم زاناكانیش ئه‌وه به یارمه‌تیده‌ری بوونی ژیان لێك ده‌ده‌نه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه (لیندا سپیلكهر)ی گه‌وره زانایانی ئاژانسی ناسا له‌كالیفۆرنیا وتی» ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ی كاسینی به گرنگترین زانیارییه‌كان داده‌نرێت له زانستی هه‌ساره‌كاندا و ڕونیكرده‌وه، ئه‌و ئۆقیانووسه‌ی له‌ناخی ئینسهلهدهس دا دۆزییه‌وه تێروانینی گۆڕین له بواری گه‌ڕانمان بۆ ژیان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا». دوا فڕینی ئه‌و دۆزه‌ره‌وه‌یه به‌سه‌ر مانگی تایتن له 12ی ئه‌م مانگه‌دا بوو له‌و كاته‌دا چه‌ندین وێنه و زانیاریی كۆكرده‌وه و ڕه‌وانه‌ی ناسای كرد. ئه‌ندازیارانی ناساش ئه‌و دوای فڕینهیان ناو ناوه ماچی ماڵئاوایی و ئه‌وانیش سودیان له‌و په‌یوه‌ندییه وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی دۆزه‌ره‌وه‌كه له ڕێره‌وی ڕاستی خۆیدایه كه ڕێگه‌ی ده‌دات بچێته‌وه ناو به‌رگه هه‌وای زوحه‌ل. لیندا سپیلكهر بۆ ئه‌مه ڕوونیكرده‌وه و وتی» دۆزه‌ره‌وه‌كه چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌گوازێته‌وه ئه‌وه‌ش شتێكه پێشتر له باره‌ی زوحه‌له‌وه نه‌كراوه و دوای ئه‌وه به دوو خووله‌ك له ده‌ستپێكردنی دابه‌زینی كاسینی به خێرایی 112 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا په‌یوه‌ندی به زه‌وییه‌وه ده‌پچڕێت و له‌و كاته‌دا 10 ده‌زگا له كۆی ئه‌و 12 ده‌زگایه‌ی پێوه‌یه‌تی كار ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش ئه‌و ده‌زگایه‌ی به‌رگه هه‌وای زوحه‌ل شیده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ تێگه‌یشتن له پێكهاتنی ئه‌و هه‌ساره گازییه و چۆنییه‌تی گه‌شه كردنی». سه‌رچاوه: میدل ئیست ئۆنلاین
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure