24/9/2017 11:23 AM

مۆبایلێکی ڕوسی ڕکابەری ئایفۆن دەکات

کۆمپانیایەکی ڕوسی مۆبایلێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە کە ڕکابەری مۆبایلی ئایفۆنی بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی دەکات.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەڕیتانی ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئەیلول لە میانەی پێشانگایەکی ئابوری لە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا مۆبایلە نوێیەکە نمایشکراوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە مۆبایلەکە ناوی (تایگا)یەو بەرهەمی کۆمپانیای (InfoWatch)ی ڕوسیە .

نرخی مۆبایلە ڕوسیەکە ٢٦٠ دۆلارە بەوەش پێنج جار لە مۆبایلی ئایفۆن لە بازاڕەکانی ڕوسیادا هەرزانترە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەکردووە ڕەنگی مۆبایلەکە سەوزە وەك ئاماژەیەك بۆ دارستانە چڕەکانی باکوری ڕوسیاو شاشەکەی (٥)ئینجەو دوو کامێرای هەیە.

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved