مێرمنداڵانی تامه‌زرۆ به‌شی زۆری ئه‌و كه‌سانه پێكده‌هێنن كه كه‌ڵك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرن و به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی رۆژانه 3 كاتژمێر كاتی خۆیانی پێوه به‌سه‌رده‌به‌ن. لێكۆڵه‌ران له زانكۆی Californa UCLA به‌و ئاكامه گه‌یشتوون كه به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك ئینستاگرام و فه‌یسبوك، هه‌ر ته‌نها ژیانی پێكه‌وه‌بوونی مێرمنداڵان ناگۆڕێت، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشكیشیان داده‌نێت. ناوچه‌یه‌ك له‌مێشك به‌گه‌ڕده‌خات به‌یارمه‌تی سكه‌نی MRI، لێكۆڵه‌ران توانیان تێبگه‌ن كه چۆن مێشكی مێرمنداڵان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك په‌سه‌ندكردن (LIKE)ی وێنه‌یه‌كی خۆیان له ئینستاگرام، كاردانه‌وه پیشان ده‌ده‌ن و چۆن به‌شێكی دیاریكراوی مێشكیان به‌گه‌ڕده‌كه‌وێت. مێشك به په‌سه‌ندكردن(Like) خه‌ڵات ده‌كرێت له تاقیكارییه‌كدا 32 مێرمنداڵ له‌نێوان 13 بۆ 18 ساڵان 148 وێنه‌یان پێ نیشاندرا كه 40یان وێنه‌ی خۆیان بوو و هه‌ر وێنه‌یه‌كیش كۆمه‌ڵێكی زۆری په‌سه‌ند(Like) وه‌رگرتبوو. كاتێك مێرمنداڵه‌كان چاویان ده‌كه‌وت به‌وێنه‌كه‌ی خۆیان كه كۆمه‌ڵێكی زۆری لایك وه‌رگرتبوو، له‌سه‌ر سكه‌نه‌كان ناوچه‌ی ناوه‌كی accumbens ی مێشكیان كاردانه‌وه‌ی پیشانده‌دا. ئه‌و ناوچه‌یه به‌شێكه له سیستمی پاداشتی مێشك و هه‌مان ناوچه‌یه كه هه‌ستێكی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كات هاوشێوه‌ی كاتی خواردنی چكلێت یان بردنه‌وه‌ی پاره له قۆمارخانه‌یه‌ك. په‌سه‌ند (Like) كردن خۆشه‌ویستی ده‌هێنێت هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران به‌سه‌رنجێكی زیاتره‌وه سه‌یری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی مێشكیان كرد كه پێیده‌وترێت مێشكی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێگه‌یشتن كه مێرمنداڵان خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان سه‌باره‌ت به‌م وێنانه بۆ سازده‌بێت كه لایكی زۆری بۆدێت. به‌وته‌ی Lauren Sherman سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌زانكۆی UCLA مێرمنداڵان كاتێك په‌سه‌ندكردنی وێنه‌كانیان ده‌بینن، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كاردانه‌وه ده‌رده‌بڕن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكاره‌كانیش نه‌ناسیاو بێت بۆ ئه‌وان. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure