25/9/2017 04:33 PM

دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ ‌

‌(هەوڵدان بۆ دروستكردنی شتێكی تازە یەكێكە لە پرسە بنچینەییەكان لە لای كۆمپانیای ئەپڵ. لە كاتی یەكەم بەكارهێنانی كۆمپیوتەری ماكدا، هەستم بەو شتە كرد).
جۆناسان ئایڤ ناوێكی باو و بیستراو نییە لە لای زۆر كەس، بەڵكو لای ئەوانە ناسراوە كە یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەپڵ بەكاردەهێنن.
ئەو دیزاینەرێكی بەریتانییە و بۆتە جێگری بەرپرسی بەشی دیزاینی پیشەسازی لە كۆمپانیای ئەپڵ و دیزاینەری یەكەمی ئەو كۆمپانیەیەشە كە كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتییە و كار دەكات لەسەر دیزاینكردنی بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكان، بەرنامە و دروستكردنی ئامێرەكان.
لە ساڵی 1992 لە بەریتانیاوە هەواری گواستەوە بەرەو ئەمریكا بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەپڵ كار بكات. لە ساڵی 1997ەوە سەرۆكی تیمی دیزاینی پیشەسازی بەرهەمە چاك و بەناوبانگەكانی كۆمپانیایە.
جۆناسان ئایڤ كۆمپیوتەری لەسەر قوتویەكی سەیر و سەرسوڕهێنەرەوە گۆڕی بۆ توحفەیەكی هونەری رەنگا و رەنگ. لە سەرتاسەری جیهان بە دیزاینەری ئای ماك و پاوەر بووك جی فۆر و ئای پۆد و ئای فۆن ناسراوە.
جۆناسان ئایڤ ئەو پیاوەیە كە گۆڕانكاری گەورەی لە رەنگ و شێوەی بەرهەمە جیاجیاكانی كۆمپانیای ئەپڵدا كرد، بۆ ئەوەش لە ساڵی 2003 رێزی لێنرا و خەڵاتێكی تایبەتی وەرگرت بە بڕی چوار سەد هەزار دۆلار و نازناوی دیزاینەری ساڵیشی پێبەخشرا.
ئەو دەڵێت، (ئەوان گرنگیان لەسەر گرنگی دیزاین دەكرد، بەڵام كەس گرنگی بەوە نەدا، ئێستا جارێكی تر باس دەكرێتەوە.. ئەم خەڵاتە نیشانەی لەسەر ئەوان ئیتر رێز لە دیزاینەكان دەگرن و لێی تێدەگەن. ئەمەش كاریگەری لەسەر بونیادی هەستەوەری و شێوازی بەكارهێنانی شتەكان و رووبەرەكان دروست دەكات).
لەو كاتەی جۆناسان ئایڤ بۆتە هاوكاری ستیڤ جۆبزی خاوەن و سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری (پێشوو و كۆچكردووی ئەپڵ، سێ قۆناغی بۆ پەرەپێدانی دیزاین و بەرهەمەكە بە گشتی خستۆتەڕوو، كە ئەوانیش بریتین لە شەفافیەت و جۆرایەتی و بچوككردنەوەی قەبارە.
جۆناسان ئایڤ هاوكار و هۆكار بووە بۆ گۆڕینی ئای ماك تا ببێتە یەكێكە لە باشترین كۆمپیوتەرەكان.
لە دوای دەستپێكردنی بڵاوكردنەوە و فرۆشتنی لە ساڵی 1998ەوە، رەنگی بۆتە رەنگی سپی و پلاستیكێكی شەفاف و رەنگاورەنگی تیادا بەكاردێت، تەنانەت ئەپڵ بە شانازی دەكات بەوەی پشتەوەی ئای ماك زۆر جوانترە لە بەشی پێشەوەی كۆمپیوتەری هەر كۆمپانیایەكی تر.
كۆمپیوتەری ئای ماك ناسرا و بە شێوەیەكی فراوان لە بواری تەلەفزیۆن و لە فیلم و چاپەمەنی بەكارهێنرا و لە جیهانی رووناكبیری میللیدا بڵاوبۆوە و سەركەوتنێكی گەورەی لە ئەمریكا و ژاپۆن بەدەستهێنا تا گەشتە ئەو ئاستەی كۆمپانیا نەیتوانی خواستی زۆری خەڵك لەسەر كۆمپیوتەرەكە مەیسەر بكات.
وردە وردە... لەگەڵ بەردەوام بوونی بەرهەمهێناندا، ئای ماك شێوەیەكی بچووكتری وەرگرت و ئەمڕۆ بۆتە پێوانەی ئەناقە و بەهێزی لە كاتی كاركردندا.
لە كۆتایی ساڵانی نەوەتدا، ئەپڵ پشتی بە رەنگە جیاوازەكان بەست، بەڵام لە ساڵی 2001 جارێكی تر لە رەنگاو رەنگی دووركەوتەوە و رەنگی كانزایی و سپی زیاتر بەكاردەهێنێت.
دواتر جۆناسان ئایڤ و تیمەكەی دەستیان كرد بە كاركردن لەوەی كە ئەمڕۆ بۆتە یەكێك لە پێداویستییەكانی ئەمڕۆمی گەنجانمان كە ئەویش ئامێری ئای پۆدە. ئای پۆد رەنگی سپی كراوە بوو كە بووە مایەی دانانی كاریگەری لەسەر جۆناسان ئایڤ و تیمەكەی.
(هەست بە رازیبوون و حەماسەت دەكەم كاتێك لە فڕۆكەدا یەكێكی دانیشتوو لە نزیكمەوە، هێدفۆنە سپییەكەی ئامێری ئای پۆد یان پاوەر پۆد بەكاردەهێنن. ئەوە شتێكی خۆشە بۆ ئێمە).
كارەكانیی جۆناسان ئایڤ بە یەكێك لە باشترین كار و تواناكان دادەنرێت لە بواری دیزاینی پیشەسازیدا. جگە لە وەرگرتنی چەندین خەڵات، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی سەركەوتنی كۆمپانیای ئەپڵ.

خاك- ئاژانسەكان







زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved