تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه له جیهاندا، له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی زیادكراویدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی زیاد كردووه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌مه‌ولا به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ده‌توانن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به هاوڕێیانیانه‌وه بكه‌ن. جێی باسه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له رابردوودا له‌ڕێگه‌ی پۆستكردنی وێنه‌و ڤیدیۆكانه‌وه هاوڕێیان له‌نێوان یه‌كتریدا ده‌یانتوانی لایك و كۆمێنت بكه‌ن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هاوشێوه‌ی سناپ چات ستۆری هه‌بوو كه ماوه‌ی 24 كاتژمێر پۆسته‌كانیان ده‌مێنێته‌وه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ پۆست ده‌كرێت و چه‌ندین فیلتهریشی تێدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایرێكت هه‌بوو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی گفتوگۆ‌و وێنه له‌نێوان هاوڕیان، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا ده‌توانن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامبده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی له وێنه‌كه‌دا دیاره. به‌ڵام به‌مه‌رجێك خاوه‌نی ئاكاونهتهكه ئه‌و ئایكۆنه‌ی ئه‌كتیڤ كردبێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure