ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌و له دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا هه‌سارۆكه‌یه‌كی بێ ناو به مه‌ودای (50) هه‌زار كیلۆمه‌تر له زه‌وی نزیكبووه‌و بێ دروستكردنی هیچ مه‌ترسییه‌ك و دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری به‌خشییه زانایان، به لای زه‌ویدا تێپه‌ڕی. (ناتان ئیسمۆنت) گه‌وره زانا‌و توێژه‌ره‌وه له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی فه‌زایی سه‌ر به ئه‌كادیمیای زانسته‌كانی ڕوسیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاشكرایكردو وتی: له‌كاتی بوونی هه‌سارۆكه‌یه‌ك له دووری زه‌وییه‌وه چاودێرگه زه‌مینییه‌كان ده‌توانن ته‌نها پێوانه‌ی دۆخه گۆشه‌ییه‌كه‌ی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێوانه‌یه خولگه‌یه‌كه‌ی و خاسیه‌ته‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌كه بۆ مه‌ودایه‌كی نزیك ئه‌وا زاناكان ده‌توانن به وردی خولگه‌و دورییه‌كه‌ی بزانن ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ڕاداری زه‌مینی. وتیشی: خاسییه‌ته‌كانی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه‌ی ڕۆژی 12ى مانگ له زه‌وی نزیكبووه‌وه له ساڵی 2012 دا‌و كه دۆزرایه‌وه باش ناسرابوو و بارستاییه‌كه‌ی به 20 بۆ 150 هه‌زار ته‌ن مه‌زه‌نده كرابوو و خودی ئه‌و ته‌نه ئاسمانیه‌ش هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ گۆی زه‌وی و دانیشتوانه‌كه‌ی دروست نه‌كرد وه‌ك بڵێی سڵاوێكی كرد و تێپه‌ڕی. ئیسمۆنت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: زانستی گه‌ردوونناسی تائێستا 17 هه‌زار هه‌سارۆكه‌ی ناسیوه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه له زه‌وی نزیكببنه‌وه، چونكه ئه‌وانه ناو به‌ناو له‌گه‌ڵ خولگه‌ی زه‌ویدا به ده‌وری خۆردا ده‌گه‌نه خاڵی یه‌كتربڕ، ئه‌مه زۆرجار به ده‌یان ساڵ و هه‌ندێك جاری تریش به سه‌دان ساڵ ڕووده‌دات و ڕێڕه‌وه‌كانیان دیاره‌و به به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت جیاوازن، هه‌روه‌ها له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زار دانه‌یان مه‌ترسییان بۆ زه‌وی هه‌یه. وتیشی: بۆ نموونه هه‌سارۆكه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی (ئه‌بو فیس) كه له ساڵی 2004دا دۆزرایه‌وه‌و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 50 ملیۆن ته‌نه‌و تیره‌كه‌شی 300 مه‌تره، زانایان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه له ساڵی 2036 خۆی بكێشێت به زه‌ویدا، به‌ڵام له 2012دا چه‌ند ژمێره‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ كرا‌و ده‌ركه‌وت هیچ مه‌ترسییه‌ك نیه له باره‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا. له كۆتایدا ئه‌و زانا ڕوسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی سیستمی چاودێری تایبه‌ته‌وه زاناكانی گه‌ردوونیی ساڵانه 1000 هه‌رسارۆكه نوێ ده‌دۆزنه‌وه‌و تائێستا هیچ كامیان گومانی ئه‌وه‌یان لێناكرێت خۆیان بكێشن به زه‌وییدا. خاك س: الوكاله العربیه للفلك والفضا‌ء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure