ئه‌گه‌ر وه‌شانی ئای ئۆ ئێس 11.1.1ــت له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دابه‌زاندبێت، له‌وانه‌یه هه‌ستت به‌فیڕۆچوونی نائاسایی وزه‌ی پاتریه‌كه‌ت كردبێت له‌و وه‌شانه‌دا. به‌پێی لێدوانه‌كانی پێگه‌ی Reddit و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و به‌فیڕۆچوونه نائاساییه، په‌یوه‌ندیدار بێت به ئه‌پی یوتیوبه‌وه. به هۆكاری هه‌بوونی كێشه‌یه‌ك له‌كۆتا وه‌شانی یوتیوبدا، كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌په‌كه له‌وكاته‌ی له بارودۆخی پاشبنهماشدا كاره‌كانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، توانستێكی زۆر له وزه‌ی پاتریه‌كه به‌فیڕۆبدات. خۆشبه‌ختانه تیمی یوتیوب ئه‌م باسه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه، ده‌شڵێت به‌مزوانه وه‌شانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه ده‌كه‌ن. ده‌شوترێت ته‌نها ئه‌په‌كه ئه‌و كێشه‌یه‌ی نیه. به‌ڵكو هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌پی یوتیوب بوه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یان له‌كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌رم ببێت. هه‌رچه‌نده هێشتا دیارنییه كێشه‌ی گه‌رمبوونه زیاد له‌پێویستی به‌كارهێنه‌رانی ئای ئۆ ئێس له‌كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌دا، په‌یوه‌ندیداره به‌و كێشه‌یه‌ی له ئه‌پی یوتیوبدا هه‌یه. تیمی یوتیوب هێشتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌شانه چاكسازیهكهیان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی یوتیوب وه‌شانه‌كه به‌رده‌ست ده‌خات، واباشتره به‌كارهێنه‌رانی سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌ری ئای ئۆ ئێس، سود له وێبگه‌ڕه‌كان ببینن بۆ سه‌یركردنی ڤیدیۆیه‌كان. خاك - تۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری كوردی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure