سیستمی به‌رگری s500 كه له‌جۆری خۆیدا پێشكه‌وتووترینه‌و توانای بڕینی 400 بۆ 600 كیلۆمه‌تری هه‌یه، له ساڵی 2020 به‌ڕه‌سمی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاده‌درێت و ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست هێزی ئاسمانی روسیاوه. ئه‌و سیستمه دژه‌موشه‌كه كه به "55R6M Triumfator-M " ده‌ناسرێت، له‌ئاستی جیهاندا باشترین و پێشكه‌وتووترین سیستمی دژه موشه‌كی بالیستیكه كه له ئێستادا له روسیا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌و سیستمه توانای شوێنكه‌وتن و له‌ناوبردنی موشه‌كه بالیستیكه كیشوه‌رپه‌ڕێنه‌كان و موشه‌كه كروزه‌كان و ئه‌و فڕۆكانه‌شی هه‌یه كه به‌خێرایی زۆرتر له خێرایی ده‌نگ ده‌فڕن. به‌پێی راپۆرته‌كان، ئه‌و سیستمه توانای لێكدانه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی هێرشه موشه‌كییه‌كانی هه‌ر له یه‌كه‌مین ساته‌كانی وه‌رگرتنی هۆشداری سه‌ته‌لایته‌كان و راداره‌كانی چاودێری هه‌یه‌و ناونیشانی شوێنه‌كانی مه‌به‌ست ده‌داته سه‌رجه‌م سیستمه به‌رگرییه جیاوازه‌كان. ئه‌م سیستمی به‌رگری موشه‌كییه كه پلانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای روسی Almaz Antei ـه‌وه داڕێژراوه، به‌راورد له‌گه‌ڵ سیستمی پێشووتری روسی واته s400 و هاوتا ئه‌مریكاییه‌كه‌ی واتهPatriot 3، زۆر پێشكه‌وتووتره. به وته‌ی یه‌كێك له به‌رپرسانی روسی،s500 به راده‌یه‌ك پێشكه‌وتووه كه ده‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌ی بێته‌وه كه هێشتا سازنه‌كراون و له داهاتوودا دێنه ئاراوه. هه‌روه‌ها ده‌توانێت به خێرایی زۆرتر له 7 كیلۆمه‌تر له چركه‌دا هاوكات تا 10 مووشه‌كه‌ی بالیستیك بپێكێت. سیستمی s500 ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره شاراوه‌كانی ئێستای ئه‌مریكا ناتوانان خۆیانی له‌به‌ر بگرن. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س/ sputniknews
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure