كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی ئه‌لیكترۆنی ئه‌پڵ، ئه‌مساڵ له شاری شیكاگۆی سه‌ر به ویلایه‌تی ئیللینیۆی ئه‌مریكا ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی نمایشكردن و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ به‌رهه‌مه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كردووه‌ته‌وه. كه به‌رده‌وام ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن هه‌ربۆیه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. میدیاكانی ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی ئه‌پڵ به یه‌كێك له پرۆژه ناوازه‌كانی ئابووری ساڵی 2017ی ویلایه‌تی ئیللینیۆ داده‌نرێت.هه‌روه‌ها ناوازه‌یی ئه‌و ناوه‌نده بووه‌ته جێی بایه‌خی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره ده‌كه‌ن. به‌وپێیه‌ی نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای بواری ئامێره زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵ به به‌كارهێنه‌ران و هه‌وادارانی ده‌ناسێنرێت. جێی باسه، ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌پڵ له شیكاگۆ له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌و به باشترین هونه‌ری ته‌لارسازی دروستكراوه. ته‌لاری پرۆژه‌كه‌ش رووپۆشكراوه به شووشه‌و له‌سه‌ر كه‌ناری رووباری شیكاگۆ بونیادنراوه. خاك - رێبین عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure