پێده‌چێت له‌فه‌یسبوكدا به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌هاوڕێیه‌كت بێزار بووبیت، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوڕێیانت زۆرترین وێنه‌ی خۆیان داده‌به‌زێنن یان زۆرترین بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مجۆره كه‌سانه به‌مكاره‌یان واده‌كه‌ن كه هاورێكانیان لێیان دووربكه‌ونه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وجۆره كه‌سانه، ئه‌وه دڵنیابه هاوڕێكانت ده‌یانه‌وێت رابكه‌ن له‌ده‌ستت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، بۆیه ئه‌م سێ هه‌ڵه باوه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام مه‌ده: 1- بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین وێنه پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه كه‌سیه‌كانت یان وێنه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت بیر له‌م توێژینه‌وه‌یه بكه‌ره‌وه، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌نێوان 500 كه‌سدا ئه‌نجامدراوه، كه‌سه به‌شداربووه‌كانی توێژینه‌وه‌كه به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبوك بوون و ته‌مه‌نیان 24 ساڵان بووه، داوایان لێكراوه جۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ریان روونبكه‌نه‌وه، وه‌ك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان، هاوڕێ نزیكه‌كانیان، هاوكاره‌كانیان، واته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاوڕێكانیان له‌فه‌یسبوكدا دیاری بكه‌ن. دواتر توێژه‌ره‌وان داوایان لێكردوون ئاماژه به‌وه بده‌ن چه‌ندجار وێنه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه باسمانكرد، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین وێنه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه وه‌ك پێویست گرنگیان پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی خۆیان و خێزانه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه گرنگیان پێدراوه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان گه‌رموگوڕ نیه. 2- بوونی هاوڕێی زۆر یان كه‌م له فه‌یسبوكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی كه پێشوازی له‌هه‌موو هاوڕێیه‌تیه‌ك ده‌كه‌یت له‌فه‌یسبوك، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت كه كاتێكی زۆرترت پێویسته بۆ رێكخستنی لیستی هاوڕێكانت، هه‌روه‌ها ده‌بێت زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت سه‌رقاڵ بیت، بۆیه توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه حاڵه‌تێكی ترسناكه له‌فه‌یسبوكدا هاوڕێی زۆر یان كه‌ممان هه‌بێت، راپرسییه‌ك ده‌ریخستووه كه له‌ساڵی 2014دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنه‌ران 338 هاوڕێیان هه‌بووه كه ژماره‌یه‌كی مامناوه‌ندو گونجاوه. 3- هه‌موو وێنه‌یه‌ك بڵاومه‌كه‌ره‌وه كاره‌كه په‌یوه‌ست نیه به‌جوانییه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك جۆره وێنه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن كه مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه له‌نێوان ده‌موچاوی له‌گه‌ڵ كامێراكه‌دا. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه 45 كه‌س به‌شداری تێدا كردووه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وێنانه‌ی كه (45سم واته نزیكه‌ی 1.5پێ) له‌ده‌موچاوی كه‌سه‌كه‌وه دووره نزمترین دیقه‌یان هه‌بووه، بۆیه باشترین وێنه ئه‌وه‌یه كه 135 سم كامێراكه له‌ده‌موچاوه‌وه دووربێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure