كیا سۆرینتۆی نوێ به دیزاینی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی سه‌رنجی شوفێر به‌لای خۆیدا راده‌كێشێت. به‌وپێیه‌ی به نوێترین ته‌كنیكی سه‌لامه‌تی تۆكمه‌تر كراوه. مایكل كول سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كیا مۆتۆرز له ئه‌وروپا وتویه‌تی: ژماره‌ی فرۆشتنی سۆرینتۆ له ساڵی 2016 له ئه‌وروپا گه‌یشته 15،769. هه‌روه‌ها تائێستا یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كۆمپانیای كیا شانازی پێوه ده‌كات به‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی گرنگیدانی كڕیار. جگه له‌وه سۆرینتۆی نوێ دیزاینی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌ك كراوه جیاواز ده‌ركه‌وتووه له مۆدێله‌كانی پێش خۆی. ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه دیزاینه‌ره‌كانی كیا له سۆرینتۆی نوێ كردوویانه ئه‌مانه‌ن: هه‌ردوو ده‌عامی پێشه‌وه‌و دواوه‌و لایته لیده‌كانی پێشه‌وه‌و دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه له كانزا دروستكراون كه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانن، هه‌روه‌ها ویلی تایه‌كانی له مادده‌ی ئه‌له‌منیۆم دروستكراون جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌ر مۆدێله‌كانی تری سۆرینتۆ. له ناوه‌وه‌ش گۆڕان له ستێرنی شوفێر به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ها شاشه‌ی لیدی نوێ كه كۆنترۆڵی كه‌شوهه‌وا ده‌كات. سۆرینتۆی نوێ سه‌رنجڕاكێشه به‌وه‌ی داشبۆردی له چه‌رمێكی نایاب به تێكه‌ڵكردنی قوماش دروستكراوه. به ره‌نگی ره‌ش و بێجی یان ره‌ساسی كاڵ ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌رچی كوشنه‌كانیه‌تی پاڵپشتی لۆكه‌ی له‌گه‌ڵه‌و به دوو ئاڕاسته ده‌جوڵێنرێته‌وه بۆ پشوی سه‌رنشینان. گۆڕینه‌كانی گواستنه‌وه‌ی خێرایی هه‌شت جۆر خێرایی له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و خێراییانه چوار جۆری جیاوازی مه‌كینه‌ی سۆرینتۆ هه‌ن ئه‌وانیش: ئیكۆ، كۆمفۆرت، سپۆرت، سمارت. خاك - سامان بریفكانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure