23/12/2017 01:24 PM

خەڵاتی بەڕووی زێڕین بەخشرا بە عەتا نەهایی

لەشاری مەریوان-ی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە شەوی یەڵدا، ئاهەنگ و مەراسیمێكی تایبەت بەڕێوەچوو، كە تێیدا خەڵاتی (بەڕووی زێڕین) بەخشرا بە نووسەرو چیرۆكنووسی كورد عەتا نەهایی.
مەراسیمەكە لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی، هونەریی ڤەژین لە مەریوان بۆ شەشەمین ساڵ لەسەر یەك بەڕێوە دەچێت، كە چەندین بڕگەی گۆرانی و میوزیك و خوێندنەوەی شیعرو چیرۆك و فۆلكلۆری ناوچەكەی لەخۆگرتبوو.
عەتا نەهایی، یەكێكە لەچیرۆكنووس و رۆماننووسە دیارەكانی كوردو لەدایكبووی شاری بانەیەو خاوەنی چەندین كتێبە.
خاك- بەیاد مەریوانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved