1- به‌هۆی كۆمپیوته‌ره‌وه مۆبایله‌كه‌ت شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان به‌هۆی USBیه‌وه زیانێكی زۆر له‌پاتریه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها نابێته هۆی زوو شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان، چونكه شوێنی USB كۆمپیوته‌ر چه‌ندین شه‌پۆلی جیاوازی تێدایه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی پاتری مۆبایله‌كه‌ت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ زوو تێكچونی پاتریه‌كان، چونكه به‌شه‌كانی پاتری مۆبایل جێگیرن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌وه جێگیربونه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌مه‌ش پاتریه‌كه زوو تێكده‌چێت. 2- شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایل به ڤۆڵتیه‌ی به‌رز ئه‌مكاره به‌تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی توانای پاتری مۆبایله‌كه‌ت، هاوكات ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه مۆبایله‌كان شه‌حنبكرێنه‌وه، ئه‌وه پاتریه‌كه‌یان ته‌نها بۆ چه‌ند مانگێك كارده‌كات، بۆیه هه‌رگیز مۆبایله‌كه‌ت به‌پاتری تر شه‌حن مه‌كه‌ره‌وه، چونكه به‌مكاره لێهاتوویی پاتری مۆبایله‌كه‌ت به‌ڕێژه‌ی %65 تواناكه‌ی له‌ده‌ستده‌دات، بۆیه باشترین رێگه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌كان شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌تی به‌كاره‌با. 3- مه‌هێڵه شه‌حنی ته‌واو دابه‌زێت دابه‌زینی شه‌حنی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %02 هۆكاری سه‌ره‌كی خراپبوونی پاتریه‌كانه، له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیشدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و مۆبایلانه‌ی شه‌حنیان ته‌واو دانابه‌زێت زیاتر كارده‌كه‌ن، به به‌راورد به‌و مۆبایلانه‌ی كه ته‌واو شه‌حنیان داده‌به‌زێت ئنجا شه‌حن ده‌كرێنه‌وه. 4- زیاده‌ڕه‌وه‌ی مه‌كه له‌شه‌حنكردنه‌وه شه‌حنكردنه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی كوشتنی پێكهاته‌ی پاتری مۆبایله‌كان، بۆیه كاتێك رێژه‌ی شه‌حنه‌كه‌ی ده‌گاته %80 مۆبایله‌كه‌ت له‌شه‌حن بكه‌ره‌وه، چونكه پێویستناكات رێژه‌ی شه‌حنكردنه‌وه‌ی بگاته %100، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه شه‌حنكردنه‌وه‌ی پاتری مۆبایله‌كان تا رێژه‌ی %70 باشترین رێگایه‌و ته‌مه‌نی پاتریه‌كان درێژده‌كاته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure