له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه كۆمه‌ڵێك زانا له زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه كه ناردنی كورته‌نامه SMS هاوكاره بۆ دابه‌زاندنی فشاری خوێن. توێژینه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ئه‌نجامدراوه، له‌وماوه‌یه‌شدا زاناكان به‌شداربووانیان كردووه به سێ گروپه‌وه، گروپی یه‌كه‌م به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشكیان كردووه، گروپی دووه‌میش سه‌ردانی پزیشكیان كردووه‌و هه‌ندێكجاریش به كورته‌نامه پزیشكه‌كانیان له بارودۆخی ته‌ندروستی خۆیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، گروپی سێیه‌میش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی پزیشكیان نه‌كردووه. ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو بۆ زاناكان، چونكه ئه‌و گروپه‌ی كه به‌هۆی كورته‌نامه‌وه په‌یوه‌ندیان به پزیشكه‌كانه‌وه ده‌كرد، ته‌ندروستیان باشتربوو، فشاری خوێنیان به به‌راورد به گروپه‌كانی تر نزمتر بوو. بۆیه زانایان ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه پێویستناكات هه‌موو كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌توانن به په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یان كورته‌نامه باری ته‌ندروستی خۆیان بۆ پزیشكه‌كان باسبكه‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure