ده‌توانین وا بكه‌ین به شێوه‌یه‌كی خێراتر وه‌ك له‌وه‌ی پێی راهاتوین مۆبایله‌كانمان شه‌حن بكه‌ینه‌وه، كه رێگه‌یه‌كی ئاسانه‌و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت ئه‌و شێوازه تاقيبكاته‌وه. بۆ خێرا پڕكردنه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كان پێویسته به‌رنامه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان دابخه‌ین، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئه‌كتیڤكردنی باری فڕین (airplane) به‌مه‌ش ده‌بینیت كه ڕێژه‌ی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت له‌جاران زیاتر به‌رزبوه‌ته‌وه. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌كتیڤكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌پۆلانه راده‌گرێت و مۆبایله‌كه‌ش بۆ هیچ تۆڕێك گه‌ڕان نه‌كات، به‌مه‌ش شه‌حنی زیاتر وه‌رده‌گرێت و به‌رنامه‌كانی وه‌ك وای فای و Gps و سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كان ناكارا ده‌بن. خاك – س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure