ئینته‌رنێت له زمانه‌وانیدا وشه‌یه‌كی ئینگلیزیه‌و له دوو گری پێكدێت كه inter له‌گه‌ڵ Net زۆركات ئه‌م زاراوایه به‌هه‌ڵه لێكدرانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام لێكدانه‌وه راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه inter به واتای (له‌نێوان) دێت، Netیش به واتای (تۆڕ) دێت، واته تۆرێك له‌نێوان تۆره‌كان دێت، به‌ڵام هه‌ندێك زمانه‌وان ده‌ڵێن به واتای چونه ناو تۆڕ دێت. به‌ڵام گه‌ر بمانه‌وێت پێناسه‌ی ئینته‌رنێت بكه‌ین، ئه‌وا بریتییه له تۆریكی جیهانی له‌نێوان كۆمپیوته‌رو ئامێره زیره‌كه‌كان كه ریگه به به‌كاربه‌ران ده‌دات په‌یوه‌ندی له‌نێوان یه‌كتردا دروستبكه‌ن و هه‌ر زانیاریه‌كیان بوێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌رێگه‌ی وێباسیته‌كان و به‌هۆی چاو یان بیستن یان نوسین وه‌ربگرن، ئینته‌رنێت كات و شوێنی بریوه‌و یاساكانی دووری تێكشكاندووه. له‌رووی مێژوویه‌وه، ئینته‌رنێت بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌نجامی پرۆژه‌ی (ئاربانت)ه‌وه دروستبوو كه پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا بوو له ساڵای 1969 ده‌ستیپێكرد كه ئامانجی پرۆژه‌كه بۆ هاوكاریكردنی سوپای ئه‌مریكا بوو له‌ڕێگه‌ی تۆری حاسیبه‌ی خۆكرده‌وه بوو بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و زانكۆكه‌كان و سوود وه‌رگرتن له توێژینه‌وه‌كان بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی. ئه‌م پرۆژه‌یه له ساڵی 1983 گۆردرا به‌تۆری پرۆتۆكۆڵ NCP كه ئه‌مجۆره‌یان ئاسانتر به‌كارده‌هێنراو زانكۆ‌و دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كانی زیاتر پێكه‌وه به‌سته‌وه، له ساڵی 1993 له سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ ته‌كنه‌لۆژیای هه‌ژماری بی سنوور له زانكۆی ئیلینۆی ڤێرژنی 1.0 ده‌ركراو له ساڵی 1994 گرنگییه‌كی زیاتر به ئینته‌رنێت درا له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا. له ساڵی 2017دا 3.7 ملیار كه‌س ئینته‌رنێتیان به‌كارهێناوه به شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر 15 خوله‌كێك كه‌سێك دێته ناو ئینته‌رنێته‌وه‌و وڵاتی چین یه‌كه‌مین وڵاتیشه له به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا. ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمساڵ یادكردنەوەی رۆژی جیهانی ئینته‌رنێت وه‌ك كلتورێكی ساڵانه رۆژی 6-2 ی بۆ دیاریكراوە، بۆ ئه‌مساڵیش له‌ژێر دروشمی (تۆ گۆرانكاری بكه، له‌پێناو تۆری ئینته‌رنێتێكی باشتر، ئه‌م یاده‌ش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ پاراستنی ئینته‌رنێت و به‌كارهێنانێكى سودمه‌ندانه یاده‌كه ده‌كرێته‌وه. خاك - س: PUKmedia
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure