له نوێترین كاریاندا كۆمپانیای فه‌یسبوك ئۆپشنی (unlike) واته (به‌دڵ نه‌بوون) زیاد ده‌كات بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌پێی نوێترین هه‌واڵی ته‌كنه‌لۆجی كه له ئاژانسه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تادا فه‌یسبوك ته‌نها لایك و كۆمێنت و شه‌یری هه‌بوو، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند ئۆپشنێكی تری له‌گه‌ڵ لایك زیادكرد، له ئێستاشدا unlike زیاد ده‌كات. مه‌به‌ستی فه‌یسبوك بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌وه‌یه، كاتێك پۆستێك ده‌كرێت و كه‌سێك به‌دڵی نییه سوودی لێوه‌ربگرێت، بۆ نموونه هه‌واڵی كۆچی دوایی یان ته‌قینه‌وه یان هه‌ر رووداوێكی ناخۆشی تر. له سه‌ره‌تادا فه‌یسبوك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی له سیستمی ئاندرۆید له ئه‌مریكا تاقیكردووه‌ته‌وه‌و ده‌توانن هه‌م بۆ پۆست و هه‌م بۆ كۆمێنتیش به‌كاریبهێنن. له داهاتووشدا بۆ سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی تریش به‌رده‌ست ده‌بێت. خاك – كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure