هاوڕێیه‌تی له فه‌یسبوكدا واتای ئه‌و هاوڕێیه‌تیه ناگه‌یه‌نێت كه به‌شێوه‌یه‌كی روبه‌ڕوو له جیهانی راسته‌قینه‌دا بوونی هه‌یه، به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌یه‌ش زۆرینه‌ی هاوڕێیه‌تی ئه‌و تۆڕه رووكهشیه. له‌وباره‌یه‌وه (م.روبین دونبار) مامۆستای ده‌روونناسی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌رباره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی ده‌ڵێت: توێژینه‌وه‌كه باسی ئاستی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی كردووه له فه‌یسبوك و له ده‌ره‌وه‌ی فهیسبوكیشدا، هه‌ركه‌سێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا 150 هاوڕێی هه‌یه، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه 15 كه‌سیان هاوڕێی راسته‌قینه‌ن، ته‌نها 5 كه‌سیشیان ده‌توانرێت وه‌ك هاوڕێی راسته‌قینه ههژماربكرێن. مامۆستا دونبار ده‌شڵێت: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی پێویستی به بینینی روبه‌ڕوو هه‌یه، ئه‌میش له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌و هاوڕێیه‌تییه. ئه‌م توێژه‌ره له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه هاوڕێیه‌تی فه‌یسبوك به‌ره‌و ته‌وابوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت كاتێك ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بوونی نابێت له‌نێوانیاندا، له‌وه‌یه ئه‌م تۆڕه بۆ ئه‌وه دانرابێت تا رێگری بكات له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌دا، به‌ڵام ئه‌مكاره سه‌ركه‌وتوو نابێت و هاوڕێیه‌تییه‌كه به‌رده‌وام نابێت له‌كاتی نه‌بوونی تۆڕه‌كه‌دا. له كۆتاییدا هاوڕێیانی فه‌یسبوك ده‌كات به سێ به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م 5 هاوڕێن گرنگی ده‌ده‌ن به لایه‌نه‌كانی ژیانت، به‌شی دووه‌م 15 هاوڕێن كه گرنگی ده‌ده‌ن به بابه‌ته بڵاوكراوه‌كانت له‌سه‌ر فه‌یسبوك. به‌شی سێیه‌میش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه هیچ ده‌ورو كاریگه‌رییه‌كیان نیه. خاك – س/ الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure