ڕۆژى 21-2-2018 وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه 50% نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و بڕیاره هه‌رێم ناگرێته‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌ر له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه نرخی 50% نرخی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت و كۆمپانیا گشتییه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عیراقدا كه‌مده‌كرێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی هه‌رزانكردنی نرخه‌كه‌ی و خزمه‌تكردن به هاووڵاتیانی عیراق بۆ سوودوه‌رگرتنی زیاتر له ئینته‌رنێت و بتوانرێت ده‌ست هه‌موو هاووڵاتیه‌ك بكه‌وێت. له‌باره‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق، هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازكرد. له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ئومێد ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراق هه‌رێم ناگرێته‌وه. چونكه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئینته‌رنێت كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن مۆڵه‌تیان له حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌و له ناوه‌ندیان وه‌رنه‌گرتووه. وتیشی: ته‌نها ئینته‌رنێتی كۆمپانیاكانی هێڵی مۆبایلی ئاسیا‌و كۆڕه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه مۆڵه‌تیان له حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌رگرتووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure