مۆبایله‌كان به‌رده‌وام مۆدێلیان ده‌گۆڕێت و تایبه‌تمه‌ندییان زیاد ده‌كات، تۆش زوو یان دره‌نگ یه‌كێك له‌و مۆبایله نوێیانه ده‌كڕیت، مۆبایله كۆنه‌كه‌ش نرخێكی گونجاو ناكات، گونجاویش نیه بیكه‌یت به دیاری بۆ ئازیزانت، بۆیه ده‌توانیت خۆت دووباره سوود له مۆبایله كۆنه‌كانت وهربگریتهوهو بۆ كارێكی گرنگ سوودی لێببینیت كه خۆی لهمكارانهی خواره‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه: 1- مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك كۆنترۆڵ به‌كاربهێنه: ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت له‌بری ریمۆت كۆنترۆڵ بهكاربهێنیتهوهو له‌دووره‌وه ته‌له‌فزیۆن و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی پێ كۆنترۆڵ بكه‌یت، بۆ ئه‌مكاره‌ش ته‌نها پێویست به یه‌كێك له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان ده‌بێت كه تایبه‌تن به ریمۆت كۆنترۆڵ وه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنی Power DVD Remote یان Unified Remote بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوته‌ر، یان IR Universal Remote بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی ناو ماڵ. 2- به‌كارهێنانه‌وه‌ی وه‌ك كاتژمێری ئاگاداركردنه‌وه: ده‌توانیت له‌بری كاتژمێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی كلاسیكی كه ده‌نگێكی بێزاركه‌ریان هه‌یه، مۆبایله‌كانتان بۆ ئاگاداركردنه‌وه به‌كاربهێننه‌وه كه چه‌ندین موزیكی هێمن و خۆشی تێدایه، بۆئه‌مه‌ش پێویستت به‌چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێك ده‌بێت وه‌ك timely، alarm clock. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌پڵیكه‌یشنی timely تا خه‌به‌رت نه‌كاته‌وه له‌زه‌نگ لێدان ناوه‌ستێت. 3- مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك كامێرای چاودێری به‌كاربهێنه: زۆرینه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان كامێرایه‌كی باشیان هه‌یه كه روونماكه‌ی له كامێرای چاودێری باشتره، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانیت وه‌ك كامێرای چاودێری سوودی لێببینیتهوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌پڵیكه‌یشنی Silent eyes یان بۆ جوڵه‌ی هه‌ستپێكراو ئه‌پڵیكه‌یشنی video monitor به‌كاربهێنه. 4- بۆ گوێگرتن له موزیك و گۆرانی بهكاریبهێنهرهوه: له‌بری ئه‌وه‌ی گۆرانی و موزیك له مۆبایله نوێیهكهتدا دابه‌زێنیت و رێژه‌یه‌كی زۆری میمیۆرییهكهت داگیربكات، ئه‌وه ده‌توانیت له مۆبایله كۆنهكهتدا ئه‌م موزیك و گۆرانیانه دابه‌زێنێت و گوێیان لێبگریته‌وه. 5- وه‌ك GPS بهكاریبهێنهرهوه: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ئامێری GPSی تێدا نیه‌و ده‌ته‌وێت بچیته شوێنێك كه شاره‌زا نیت، ئه‌وه ده‌توانیت سوود له یه‌كێك له ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی نه‌خشه‌ی گۆگڵ ببینیت له مۆبایله كۆنهكهتدا. خاك – س/ الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure