سه‌عاتی هه‌زاره پرۆژه‌یه‌كی نوێیه له‌قوڵایی چیایه‌كی ئه‌مریكادا داده‌نرێت و ماوه‌ی10 هه‌زار ساڵ كار ده‌كات.به‌چاودێریی(ده‌زگای لۆنگ ناو)ی خێرخوازیی كار بۆ پرۆژه‌ی دروستكردنی سه‌عاتێكی زه‌به‌لاح ده‌كرێت كه له قوڵایی چیایه‌ك له‌ناوه‌ڕاستی بیابانی ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌مریكادا داده‌نرێت‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ماوه‌ی 10 هه‌زارساڵ كار بكات بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ هیچ ده‌ستێكی بۆ به‌رێت. مه‌به‌ست له‌به‌شداریكردنی ده‌مه‌زراوه‌ی (لونگ ناو)یش له‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه وا بكرێت بیركردنه‌وه له ماوه‌ی دوور و درێژ ببێته شتێكی باو.پێشتر (دانی هیلیس)ی داهێنه‌ری ئه‌مریكیی له‌ساڵی 1995دا بیرۆكه‌ی دروستكردنی ئه‌و سه‌عاته‌ی خستوه‌ته ڕوو و بیرۆكه‌كه‌شی به‌جۆرێك بووه كه ساڵی جارێك لێبدات و یه‌ك میلی هه‌بێت كه 100 ساڵ جارێك بجوڵێت و باڵنده‌یه‌كی خۆشخوانی تێدا بێت كه هه‌ر هه‌زار ساڵ جارێك بێته ده‌ره‌وه و بخوێنێت. سه‌عاته‌كه وا دیزاین كراوه كه به‌سوود وه‌رگرتن له گۆڕانكارییه‌كانی پله‌ی گه‌رمیی وزه وه‌رگرێت و پاشان ئامێری كاتكردنه‌كه‌ی كار بكات، ئه‌و سه‌عاته ناتوانێت وزه‌ی پێویستی خۆی خه‌زن بكات بۆیه پێیوسته ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی سه‌عاته‌كه ده‌كه‌ن به‌ده‌ست چه‌رخه‌كانی سه‌عاته‌كه بجوڵێنن. بڕیاره ئه‌و سه‌عاته له زه‌ویه‌كدا بێت كه (جیف بیزوس) دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئامازۆن خاوه‌نییه‌تی، ئه‌و گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م دواییه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر دروستكردنی سه‌عاته‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر داناوه، دواتر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگ و بیرمه‌ندان و زانایان پشتگیریان له‌و پرۆژه‌كه كردووه و تائێستا دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئه‌مازۆن بڕی 42 ملیۆن دۆلاری به‌خشیوه‌ته پرۆژه‌كه. ئێستاش نمونه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و سه‌عاته كه له 1999دا دروستكراوه‌و له‌مۆزه‌خانه‌ی زانستیی له‌نده‌ن خراوه‌ته‌ڕوو. سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure