به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (كۆنیكت)ی ئه‌ڵمانی، مۆبایلی ئه‌ندرۆید دوای دوو ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و باترییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و به‌رگه‌ی كاركردنی رۆژێكی ته‌واو ناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌و به‌باشی و خێرایی كاربكات ده‌توانیت په‌یڕه‌وی ئه‌مانه بكه‌یت. 1- سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن و به‌رنامه‌ی زیاد، ئه‌مانه قه‌باره‌یه‌كی زۆر له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا پڕده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی خاوبوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها كار له زیادكردنی میمۆریه‌كه‌ت ده‌كه‌ن. 2- داخستنه‌وه‌و لابردی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دوای داخستنه‌وه‌ش كارده‌كه‌ن. 3- لابردنی شۆرتكه‌تی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه. 4- به‌تاڵكردنه‌وه‌ی رامه‌كان له‌دوای كردنه‌وه‌ی سایته‌كان و هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیستم و میمیۆرییه‌كه‌ی. 5- فایله‌كان بگوازه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده كه‌متر داتا‌و فایل له‌سه‌ر میمۆری مۆبایله‌كه بێت و بیخه‌یته‌سه‌ر میمۆری ده‌ره‌كی یان لابتۆپ.
خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure