کۆمپانیای (IBM)ی ئەمریکی بەرهەم هێنانی بچوکترین کۆمپیوتەری ڕاگەیاند کۆمپانیاکە لە میانەی کۆنگرەی (IBM Think 2018) ئاماژەی بەوەکردووە کۆمپیوتەرەکە لە قەبارەدا هاوتای دەنکە خوێیەکە بەڵام هاوشێوەی کۆمپیوتەرەکانی تر توانای پەیوەندیکردن، شیکاری و کارکردنی لەگەڵ فایلە جۆراوجۆرەکاندا هەیە. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە دروستکردنی کۆمپیوتەرەکەدا سەدان ترانزستەر بەکار هێندراوە . توێژەرانی کۆمپانیای (IBM) تەنها نمونەیەکیان لە کۆمپیەتەرەکە بەرهەم هێناوەوە ڕاشیانگەیاندووە هێشتا بەقۆناغی بە بازاڕکردنی کۆمپیوتەرەکە جێبەجێ نەکراوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure