31/3/2018 08:53 AM

بە شێوەیەكی دروست ساردكەرەوەی ناو ئۆتۆمبێل بەكاربهێنە

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا زۆربەی شۆفێران لەناو ئۆتۆمبێلەكانیاندا ساردكەرەوە (تەبرید) دادەگیرسێنن، بەڵام هەندێكجار هەڵە لە بەكارهێنانیدا روودەدات و ئەمەش زیانی تەندروستی بۆ شۆفێر و سەرنشینەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكە دروستدەكات، لەبەرئەوە پێویبستە شۆفێران چەند زانیارییەك هەیە بیزانن بۆ سەلامەتی تەندروستیان.

پێویستە شۆفێران لەكاتی بەكارهێنانی ساردكەرەوەدا چەند زانیارییەك بزانن بەجۆرێك، دوای داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێل پێویستە جامی ئۆتۆمبێلەكە بكەنەوە، چونكە لەكاتی داگیرساندنی ساردكەرەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا ئەو هەوایەی یەكەمجار لە ساردكەرەوەكەوە دێت پەنگ دەخواتەوە، بۆیە پێویستە لە جامی سەیارەكەوە دەربچێت.

هەروەك هەڵمژینی ئەو هەوایەی یەكەمجار لە فێنككەرەوەی ناو ئۆتۆمبێلەكەوە دێتە دەرەوە هۆكارێكە بۆ توشبوون بە نەخۆشیيەكانی كۆئەندامی هەناسە، هەروەها هەواكە بڕێك ماددەی ژەهراوی بەنزینی تێدایە كە لەناو گورچیلەو جگەردا كۆدەبێتەوەو زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved