نه‌وزادی موهه‌ندیس* •پێشه‌كیه‌كی مێژوویی : مرۆڤ له‌پێش مێژووی نوسراوه‌وه ئیپانۆڵی به‌كارهێناوه وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌رخۆشكه‌ر له خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا،له‌كاتێكدا له باكوری چین پاشماوه‌ی قاپوقاچاغی گڵێنه‌یی دۆزراوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 9000 ساڵ پێش ئێستا و ئاماژه ده‌ده‌ن به بوونی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ته‌نانه‌ت له نێو گه‌لانی سه‌ده‌ی به‌ردینی نوێشدا.زانا كیمیاویه عه‌ره‌ب و ئیسلامیه‌كان و له‌وانه‌ش ((ڕازی)) له پێش هه‌مواندا توانیویانه كه ئیپانۆڵ تاڕاده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی پاكژ جیابكه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش به پێشخستنی كرداری دڵۆپاندن له قۆناغی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسییه‌كاندا.كتێبه‌كانی جابری كوڕی حه‌یان(721-815) ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ڵمانه‌ی كه توانای گڕگرتنیان هه‌یه بۆ شه‌رابی كوڵهاتوو.هه‌روه‌ها زانا كندیش(801-873) به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون كرداری دڵۆپاندنی شه‌رابی باس كردوه،دڵۆپاندنی ئیپانۆڵ له ئاو به‌رهه‌مێك ده‌ستده‌خات كه ڕێژه‌ی 96% ئیپانۆڵ بێت وه‌ك لانی كه‌م.چونكه ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ ئاودا گیراوه‌یه‌كی جێگیر دروستده‌كه‌ن.بۆ یه‌كه‌م جار ئیپانۆڵی ته‌واو ده‌ستكه‌وت له‌ساڵی 1796ز له‌لایه‌ن ( یۆهان تۆبیاس لۆڤیتز) له ڕێگه‌ی دڵۆپاندنی ئیپانۆڵ به خه‌ڵوز. ئه‌و ئیپانۆڵه‌ی كه ده‌شناسرێت به ئه‌پیلی كحول سووته‌مه‌نیه‌كی نوێ نیه.به‌ڵكو له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، ئیپانۆڵ بریتی بوه له سووته‌مه‌نیه‌كی ڕووناكردنه‌وه‌ی گرنگ. و له‌كاتی جه‌نگی ئه‌هلیشدا له ئه‌مریكا،باجێك سه‌پێنرایه سه‌ر ئیپانۆڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ یارمه‌تیدانی جه‌نگه‌كه و ئه‌م باجه‌ش بوه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئیپانۆڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه ئیدی نه‌یتوانی كێبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نیه‌كانی تردا وه‌ك كیرۆسین له ئامێره‌كانی ڕووناككردنه‌وه‌دا.به‌هۆی ئه‌م باجه‌وه به‌رهه‌مهێنانی ئیپانۆڵ زۆر دابه‌زی و بڕی به‌رهه‌مهێنان زیاد نه‌بۆوه تا ئه‌و باجه سه‌پێنراوه هه‌ڵگیرا له‌ساڵی 1906دا. له‌ساڵی 1908دا،هێنری فۆرد ئۆتۆمبێلی جۆری Model T دیزاینكرد كه به سووته‌مه‌نیه‌كی تێكه‌ڵ له ئیپانۆڵ و به‌نزین كاربكات.و ناوی لێنا سووته‌مه‌نی ئاینده.له‌ساڵی 1919دا كاتێك یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی عاره‌ق ده‌ركرا كه نابێت جگه له خواردنه‌وه به‌كاربهێنرێت. ئیپانۆڵ قه‌ده‌غه‌كرا چونكه به عاره‌ق داده‌نرا. ته‌نها ده‌توانرا بفرۆشرێت كه تێكه‌ڵ بوایه له‌گه‌ڵ نه‌وتدا،له‌گه‌ڵ كۆتایی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا له ساڵی 1933دا،جارێكی تر ئیپانۆڵ وه‌ك سووته‌مه‌نی به‌كارهێنرایه‌وه.به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ زیادبوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، كاتێك نه‌وت و سووته‌مه‌نیه‌كانی تر ڕوویان له‌كه‌می كرد. له سیه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا،زیاد له 2000 وێسگه له ((میدویست)) ئیپانۆڵیان ده‌فرۆشت كه به‌رهه‌مهێنرابوو له گه‌نمه شامیه‌وه.به‌ڵام پیشه‌سازی ئیپانۆڵ له ساڵانی چله‌كاندا كۆتایی پێهات كاتێك نه‌وت ده‌ركه‌وت به نرخێكی هه‌رزانتر.له هه‌ریه‌كه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا له نێوان ساڵانی هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌مدا سووته‌مه‌نی كحولی زیاد ده‌كرا بۆ سووته‌مه‌نی هاتووی دروستكراو له نه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها حكومه‌ت، له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا،دروستكه‌رانی ویسكی به‌كرێگرت بۆئه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی كحولی دروستبكه‌ن.له‌و ساڵانه‌ی كۆتایی ئه‌و قۆناغه مێژوویه‌دا، گرنگیدانی گشتی گۆڕدرا بۆ كحول به‌و پێیه‌ی بریتیه له سووته‌مه‌نی بۆ ئامێره‌كانی گواستنه‌وه به‌هۆی ماوه‌ی جه‌نگه‌كانه‌وه و سه‌رچاوه گۆڕاوه‌كانی و نرخی نه‌وتیشه‌وه. قه‌یرانی نه‌وت له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیستدا نرخی نه‌وت و به‌نزینی به‌رزكرده‌وه و قۆناغی به‌نزین – كحولی داهێنا. كاتێك به‌ڕێژه‌ی 10% ئیپانۆڵ زیادكرا بۆ به‌نزین( به‌نزینی كحولی دانانرێت به جێگره‌وه‌ی سووته‌مه‌نی).كاتێك به‌نزینی كحولی زۆر بوو، ئیپانۆڵ زیادكرا بۆ به‌نزین به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كه‌ی. وناوی به‌نزینی كحولی گۆڕدرا بۆ ناوی تر به پێی به‌رزی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كه‌ی،بۆ نمونه وه‌ك به‌نزینی بێ ڕه‌صاص ( پله‌س)) یان (سۆپه‌ر) كه ڕه‌صاصی تیادا نیه. له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا،ساڵانه نزیكه‌ی 90 ملیۆن گاڵۆن له ئیپانۆڵ به‌رهه‌م ده‌هات له ئه‌مریكادا،له‌و كاته‌دا ئیپانۆڵ به‌كارده‌هات بۆ ئامێره‌كانی ڕووناككه‌ره‌وه،هه‌روه‌ك چۆن ده‌توانرا بخورێته‌وه وه‌كو خواردنه‌وه كحولیه‌كان.له‌ساڵی 1862دا ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادی باجێكی به بڕی 2 دۆلاری سه‌پانده سه‌ر هه‌ر گاڵۆنێك له خواردنه‌وه كحولیه‌كان بۆ هاوكاریكردنی جه‌نگی ئه‌هلی.ئه‌م باجه‌ش بوه هۆی گرانبوونی ئیپانۆڵ له به‌كارهێنانیدا بۆ ڕووناككردنه‌وه،هه‌ربۆیه خه‌ڵكی ده‌ستیان كرد به به‌كارهێنانی كیرۆسین و میپانۆڵ له‌جیاتی ئیپانۆڵ. •ئیپانۆڵ پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوی ئه‌ندامیه كه سه‌ر به گروپی كحوله‌كانه كه شێوه‌ی كیمیاوی بریتیه له C2H5OH و شێوه‌ی گه‌ردیله‌یشی بریتیه له C2H6O به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێی ده‌وترێت كحول. ئیپانۆڵ توخمێكه توانای گڕگرتنی هه‌یه و بێ ڕه‌نگه و دروستده‌بێت له ترشاندنی شه‌كره‌وه یان گۆڕینی نه‌شا بۆ شه‌كر، له ئه‌مریكا و كه‌نه‌دادا سووته‌مه‌نی ئیپانۆڵ له گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و جۆوه دروست ده‌كرێت.و له خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا به‌كاردێت له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی بۆنه‌كانه‌دا و هه‌روه‌ها وه‌ك سووته‌مه‌نیه‌كیش به‌كاردێت بۆ مه‌كینه‌كان كه بۆ به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ ئاماده‌كراون. •بنه‌چه‌ی ناوه‌كه‌ی ئیپانۆڵ بریتیه له‌ناوی فه‌رمی به پێی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كیمیای ڕووت و جێبه‌جێكاری بۆ گه‌ردێك كه پێكدێت له دوو گه‌ردیله كاربۆن و به پێشگری((ئیپا))، مانای بونی ڕایه‌ڵه و له نێوانیانیشدا پاشگری((ئان‌و))، و گروپی هاوشانی ((OH )) و پاشگری((ئۆل)). •شێوازی كیمیاوی ئیپانۆڵ بریتیه له كحولی دوانه‌ی كاربۆن و شێوازی گه‌ردیه‌كه‌ی بریتیه له C2H5OH. • سیفاته‌كانی • سیفاته فیزیاییه‌كان: پێكهاته‌یه‌كی جه‌مسه‌ریه كه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه ده‌توانێت ڕایه‌ڵه‌ی هایدرۆجینی دروست بكات له نێوان گه‌رده‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌ك گروپی هایدرۆكسیل له‌خۆ ده‌گرێت كه كارده‌كات له‌سه‌ر زیاتر پێكه‌وه‌گرێدانی ڕایه‌ڵه‌كان،شله‌یه‌كی بێ ڕه‌نگه و توانای به‌هه‌ڵمبوونی هه‌یه،چڕی جۆریه‌كه‌ی 0.816 و له پله‌ی 5ر78 سه‌دیدا ده‌كوڵێت و له توێنه‌ره‌وه جه‌مسه‌ریه‌كانی وه‌كو ئاودا ده‌توێته‌وه به‌هه‌موو ڕێژه‌یه‌ك وبه‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاودا ڕایه‌ڵه‌یه‌كی هایدرۆجینی پێكدێنێت و به زه‌حمه‌ت له ئاو جیاده‌كرێته‌وه.و له پله‌ی -3ر117 سه‌دیدا ده‌توێته‌وه ، ئیپانۆڵ كه ئاوی تیادا نه‌بێت پێی ده‌وترێت ئیپانۆڵی ته‌واو خاوێن ،به گڕێكی شین له‌هه‌وادا ده‌سوتێت كه دوكه‌ڵی نیه و ئۆكسیدی كاربۆن و ئاو به‌رهه‌مدێت، ئه‌و هه‌موو كات نابینرێت له ڕوناكی سروشتی‌دا، ئیپانۆڵ كه‌مێك له ئاو زیاتر ده‌شكێته‌وه. و فاكته‌ری شكانه‌وه‌كه‌شی له نێوان 1.36422 -589.3 = ؟ له نانۆمه‌ترێكدا و 18.35 پله‌ی سه‌دی. ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ كانزا چالاكه‌كاندا كارلێك ده‌كات بۆ دروستكردنی ئۆكسید ئه‌پیلی كانزایی و هایدرۆجین و له‌گه‌ڵ ترشه‌كانیشدا كارلێك ده‌كات. •سیفاته‌كانی وه‌ك توێنه‌ره‌وه ئیپانۆڵ بریتیه له توێنه‌ره‌وه كه تێكه‌ڵده‌بێت له‌گه‌ڵ توێنه‌ره‌وه‌ی تریشدا،و توانای تێكه‌ڵ بونیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاوداو زۆرێك له توێنه‌ره‌وه ئه‌ندامیه‌كانی تریشدا، له‌وانه‌ش ترشی خه‌لیك و ئه‌سیتۆن و به‌نزین،چواره‌م كلۆریدی كاربۆن، كلۆرۆفۆرم، ئیپه‌ر، گلایكۆڵ اپیلین، گلیسرین، نه‌ترۆمیتان، بیریدین، تۆلۆوین، هه‌روه‌ها توانای تێكه‌ڵبوونیشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هایدرۆكاربۆنه ئه‌لیفاتیه سوكه‌كانیشدا،وه‌ك پنتان و هێكسان و له‌گه‌ڵ كلۆریداتی ئه‌لیفاتی وه‌ك سیانه‌ی كلۆر و ئیپان و چواره‌م كلۆری ئیپیلین،تێكه‌ڵبوونی ئیپان له‌گه‌ڵ ئاودا پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵنه‌بونی كحولی زنجیره درێژه‌كاندا(( پێنج یان شه‌ش گه‌ردیله‌ی كاربۆن))،توانای تێكه‌ڵبونی ئاوی كه‌مده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی گه‌ردیله‌كانی كاربۆندا،تێكه‌ڵبونی ئیپانۆڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌لكانه‌كاندا ته‌نها وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌لكانه‌كان و ده‌گاته (( نا دێكانه‌كان)) و تێكه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ دۆدیكان.ئه‌لكانه به‌رزه‌كان بۆشایی توانای تێكه‌ڵبوون پیشانده‌ده‌ن له‌ژێر پله‌ی گه‌رمای دیاریكراودا((نزیكه‌ی 13 پله‌ی سه‌دی)). •دروستكردن ئیپانۆڵ به دوو ڕێگه دروستده‌كرێت: 1. ڕێگای پتڕۆكیمیاویات :له‌ڕێگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی ئه‌پیلینی . به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ڕێگه‌ی ترشاندنی شه‌كری ئه‌پیلینی،توخمێكی خاوه به‌كاردێت له كارگه‌كاندا كه دروستكراوه له توخمی پتڕۆكیمیاوی و ئاسایی له ترشێكی چالاكه‌وه. C2H4 + H2SO4 → CH3 CH2 SO4H و CH3 CH2 SO4H + H2O → CH3CH2OH + H2SO4 2.ترشاندن : ئیپانۆڵی به‌كارهێنراو له خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا و زۆرینه‌یان به‌كارده‌هێنرێت له مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی وه‌ها دروستكراون كه ڕێگه به ئیشپێكردنی مه‌كینه‌كه ده‌دات به ئیپانۆڵ و گرنگترین خاڵیش له‌و سیسته‌مه‌دا بریتیه له گه‌یشتن به به‌كتریاری ترشاندن بۆ دووهێنده‌كردنی و نه‌مانی ئۆكسجین. C6 H12 O6 → 2 CH3 CH2 OH + 2 CO2 • پله‌و ئاسته‌كانی ئیپانۆڵ 1. ئیپانۆڵی سووته‌مه‌نی/ نائاوی یان ئاوی 2. دیزڵی زیندوو 3. ئیپانۆڵی بێ لایه‌نی به‌رز/ نائاوی یان ئاوی 4. ئیپانۆڵی دروستكراو/ نائاوی یان ئاوی 5. ئیپانۆڵی خام •سیفاته ژه‌هراویه‌كانی بۆ سه‌ر لاشه چوار سیفات هه‌یه كه ده‌بێت له‌كاتی به‌ركه‌وتنی ژه‌هردا بۆ كحولی ئیپانۆڵ له‌به‌رچاوبگیرێت كه بریتین له ((دابه‌شبوون،هه‌ڵمژین،كاری ئه‌ندامه‌كان،پاڵاوتن))، ئیپانۆڵ به‌خێرایی هه‌ڵده‌مژرێت له‌ڕێگه‌ی ڕیخۆڵه‌كانه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی وه‌كیه‌كی ده‌نێردرێت بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و مولولوله‌كان له‌ڕێگه‌ی خوێنه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌چێت بۆ جگه‌ر.گیراوه‌كانی ئیپانۆڵی ڕه‌ها و ئیپانۆڵی ئاوی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارده‌هێنرێن له شێوه جیاوازه‌كانی ده‌رمانسازیدا و ئاماداكراوه جوانكاریه‌كاندا و به‌كاریش ده‌هێنرێت له خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا،به‌خێرایی هه‌ڵده‌مژرێت له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رسكردنه‌وه و هه‌ڵمه‌كه‌شی ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی سیه‌كانه‌وه ده‌ربچێت، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له جگه‌ردا ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌ست ده‌هدید كه ئه‌ویش به ڕۆڵی خۆی دواتر ده‌ئۆكسێت بۆ ئه‌سیتات. ئیپانۆڵ داده‌نرێت به سڕكه‌ری كۆمه‌ڵی ده‌ماره ناوه‌ندیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك خواردنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌م له ئیپانۆڵ ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون كه خۆی له تێكچوونی كاری ماسولكه‌كاندا ده‌بینێته‌وه.كه‌می بینین و تێكچوونی قسه‌كردن و …هتد.به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆر(یان خه‌ستی زۆر) ده‌بێته هۆی خه‌وبردنه‌وه و له‌بیرچونه‌وه و لاوازبوونی بیركردنه‌وه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و دابه‌زینی شه‌كری خوێن و ترسان و بێهۆشبوون و هه‌ناسه بڕكێ و دابه‌زینی دڵیی .خه‌ستی بكوژی ئیپانۆڵ له خوێندا بریتیه له 400-500 ملگم/100مل. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هۆكاره‌كانی ژه‌هراویبونی ئیپانۆڵ ده‌بینرێت له‌و كه‌سانه‌ی كه خواردنه‌وه كحوالیه‌كان ده‌خۆنه‌وه، به‌ڵام ده‌شكرێت ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌كه‌سانێكیشدا ده‌ربكه‌ون كه ئه‌و ده‌رمانانه وه‌رده‌گرن له‌لایه‌ن ده‌رمانسازه‌كانه‌وه كه ئیپانۆڵیان تیادایه وه‌ك چاره‌سه‌ر ئه‌گه‌ر به‌بڕی زۆر بخورێن.ده‌رمانی به‌شێوه ده‌رزی دروستكراوه كه 50% كحولی تیادایه(95% -96% قه‌باره/قه‌باره) ،به‌هه‌رحاڵ هه‌ندێك چڕی ده‌بێته هۆی ئازار له‌كاتی لێدانی ده‌رزی به ماسولكه،چڕیه كه‌مه‌كان له 5ر10% قه‌باره/قه‌باره باشتره.له‌كاتی لێدانیدا له‌ژێر پێست هه‌ست به ئازارێك ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هستكردن به سڕبووندا،ئه‌گه‌ر نزیك ده‌ماریش لێبدرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ده‌ماره‌كان و له‌كاركه‌وتنیشی.ئه‌و چاره‌سه‌ره كراوه‌ته سڕكه‌ره‌كانه‌وه له‌كاتی ئازاری زۆردا هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ریه بۆ گه‌مارۆدانی ده‌ماره‌كان جێگه‌ی مشتومڕه و ڕای جیاوازه.به‌شێوه‌یه‌ك 1 مل به‌كارهاتوه له كحولی ته‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.ئه‌و ئاماده‌كراوانه‌ی كه به ڕێژه‌ی 50% زیاتر كحولی قه‌باره/قه‌باره تیادایه ده‌بێته هۆی سووربونه‌وه‌ی پێست له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌و جێگه‌یه‌دا. به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ: 1.به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك توخمێكی توێنه‌ره‌وه له پیشه‌سازی ده‌رماندا بۆ ئاماده‌كردنی گیراوه‌ی كحولی و بۆیاغی كحولی. 2.به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك توخمێكی پاكه‌ره‌وه‌ی جێگه‌یی. 3.ده‌چێته دروستكردنی خواردنه‌وه كحولیه‌كانه‌وه.ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانی له توخمه خاوێنكه‌ره‌وه‌كان و خواردنه‌وه هۆشبه‌ره‌كاندا. 4.وه‌ك توێنه‌ره‌وه له پیشه‌سازی بۆیاخ و ڕووكه‌شكردن و ته‌قه‌مه‌نیشدا به‌كاردێت. 5.وه‌ك توخمێكی سه‌ره‌تایی له به‌رهه‌مهێنانی خه‌ل و خه‌میره‌دا به‌كاردێت. 6.وه‌ك ناوه‌ندێكی كیمیاوی له پیشه‌سازیه كیمیاویه‌كاندا به‌كاردێت وه‌ك بۆن و گیراوه خه‌سته‌كان و بابه‌تی ڕووكه‌شكردنه‌وه. 7.ده‌چێته دروستكردنی به‌رهه‌می خۆراكیه‌كانه‌وه. 8.به‌كارده‌هێنرێت وه‌ك سووته‌مه‌نی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان،له به‌ڕازیل گه‌وره‌ترین كۆگا و وێسگه‌ی سووته‌مه‌نیه‌كان له جیهاندا ئیپانۆڵ به‌رهه‌م و به‌كاریش ده‌هێنێت وه‌ك سووته‌مه‌نی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و فڕۆكه‌كان كه كێشیان سووكه و به‌بڕیارێكی حكومه‌تی به‌ڕازیل پێویسته ڕێژه‌ی 25% له ئیپانۆڵ تێكه‌ڵبكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ر 1 لیتر به‌نزیندا بۆ دابه‌زینی تێچونه‌كه‌ی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه به نه‌وت. له ئێستادا زیاتر له 50% له ئۆتۆمبێله‌كان له به‌ڕازیل ئاماده‌كراون بۆ كاركردن به به‌نزین و ئیپانۆڵ و ئه‌و مه‌كینانه‌ش پێیان ده‌وترێت فلێكس. هه‌روه‌ها له ئه‌مریكاشدا و له ولایه‌تی میسوری ده‌ستكراوه به تێكه‌ڵكردنی به‌نزین كه ئۆكتان نه‌مبه‌ره‌كه‌ی 87 له به‌نزینه،و به‌مه‌ش هه‌موو وێسگه‌ی سووته‌مه‌نیه‌كان پێویسته له‌سه‌ریان كه سووته‌مه‌نیه‌ك بفرۆشن كه 10% ئیپانۆڵی تیادا بێت. ولایه‌تی میسۆری سێیه‌م ولایه‌ته له ئه‌مریكادا كه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركردوه دوای ولایه‌تی مینسوتا و هاوای.به‌شێوه‌یه‌ك سووته‌مه‌نی ده‌رهێنراو له گه‌نمه‌شامیه‌وه هه‌رزانتر ده‌كه‌وێت له به‌نزین له نه‌وته‌وه.سووته‌مه‌نی (( E-10)) به‌واتای ئه‌وه دێت كه به‌نزینه‌كه به‌ڕێژه‌ی 10% ئیپانۆڵی تیادایه. هه‌ربۆیه‌ش له زۆربه‌ی ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا ڕێگه دراوه كه سووته‌مه‌نی تێكه‌ڵ له به‌نزین و ئیپانۆڵ به‌كاربهێنرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی سووتانی نیه و ژینگه پیس ناكات،به‌تایبه‌تیش له‌شاره گه‌وره‌كان كه ترسی پیسبوونی ژینگه‌یان هه‌یه. گه‌لێك له خاوه‌ن ئۆتۆمبێل و شۆفێره‌كان ئه‌و جۆره سووته‌مه‌نیه به‌كارده‌هێنن چونكه كێشه‌ی نیه و به‌رهه‌مێكی باشه له‌ڕووی ژماره‌ی ئۆكتانه‌وه و به‌خاوێنی ده‌سووتێت و ته‌مه‌نی مه‌كینه‌كانیش درێژتر ده‌كاته‌وه هه‌رچه‌نده بڕی سووته‌مه‌نی به‌كارهێنراو ناگۆڕێت. هه‌روه‌ها له‌به‌ر كه‌می باج له‌سه‌ر ئه‌م جۆره سووته‌مه‌نیه،بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن وێسگه سووته‌مه‌نیه‌كان ڕووبكه‌نه فرۆشتنی ئه‌م جۆره سووته‌مه‌نیه. •بۆچی ئیپانۆڵ تێكه‌ڵ به سووته‌مه‌نی ده‌كرێت ؟ زیادكردنی ئیپانۆڵ بۆ به‌نزین ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كه‌ی(( ژماره‌ی ئۆكتان بریتیه له بڕی به‌رگری سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌وه‌ی زوو نه‌سوتێت یان بۆ لێدانی مه‌كینه‌كان)) سه‌ره‌ڕای ئیپانۆڵیش ئۆكسجینیشی تیادایه كه ڕێگه ده‌دات به سووتاندنی ته‌واو و خاوێن.كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاكڕاگرتنی ژینگه. ئیپانۆڵیش داده‌نرێت له‌جۆرێك له جۆره‌كانی سووته‌مه‌نی تازه‌بۆوه و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی كشتوكاڵی بۆ چاندنی دانه‌وێڵه‌كان،چونكه ئیپانۆڵیان لێده‌رده‌هێنرێت. •ئایا ده‌كرێت ئیپانۆڵ تێكه‌ڵ به سووته‌مه‌نی به‌نزین و گازیش بكرێت بۆ ئۆتۆمبێله‌كان ؟ له‌لایه‌ك به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له چۆڕبڕبوون و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی و به‌هۆی زۆری به‌كارهێنانیشیه‌وه بۆته هۆی زیادبوونی پیسبوونی ژینگه و به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی،كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه بیر له جۆره سووته‌مه‌نی تر بكرێته‌وه كه زیاتر هاوڕێی ژینگه‌ن و به‌رده‌وامن (( وزه‌ی سه‌وز)) وه‌ك سووته‌مه‌نی ئیپانۆڵ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی ئاینده‌یی یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌نزین ز گازۆیل له مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا. له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی پراكتیكی بۆ زانینی سیفاته فیزیاوی و كیمیاویه‌كانی سوته‌مه‌نیه‌كان ده‌رباره‌ی (( حسابكردنی ده‌رچونی گازه‌كانی وه‌كو O2 ,HC,CO له مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و ئابوری سووته‌مه‌نیه‌كه و توانای خێرایی ))له‌سه‌ر تێكه‌ڵكردنی ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌نزین و گازۆیلدا بۆ زانینی باشترین و ئابوریترین و به‌تواناترین سووته‌مه‌نی و ڕێژه‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كه ،ده‌ركه‌وت كه ده‌توانرێت ئیپانۆڵ تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ردووك له به‌نزین و گازۆیلدا، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی كه‌متر له 30% ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ زیاتر له 70% به‌نزین و و ڕێژه‌ی كه‌متر له 20% ئیپانۆڵ و زیاتر له 80% گازۆیل و دیاریكرا كه E10 یان E20 ڕێژه‌ی نمونه‌ین بۆ مه‌كینه‌ی به‌نزین و E-D10 ڕێژه‌ی نمونه‌ییه بۆ مه‌كینه‌ی گازۆلینی كلاسیكی و ڕێژه‌ی E-D10 یان E-D20 ڕیژه‌ی نمونه‌یین بۆ مه‌كینه‌ی گازۆیلی ئه‌لكترۆنی. •چۆن ئیپانۆڵ سوود ده‌گه‌یه‌نێت به ژینگه ؟ به‌به‌راوورد به به‌نزین،سووته‌مه‌نی ئیپانۆڵ ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دیارده‌ی پارێزگاری له خانوه سه‌وزی شووشه‌ییه‌كاندا،كه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ گۆڕانه‌كانی ژینگه، ئیپانۆڵ به‌رهه‌مێكه كه له دانه‌وێڵه‌كانه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی هه‌ڵمژینی یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌كاتی گه‌شه‌كردنیدا( به‌واتای فروان بوونی چاندنی ئه‌و دانه‌وێڵانه ده‌بنه هۆی سوود گه‌یاندن به ژینگه)). هه‌روه‌ها تێكه‌ڵكردنی ئیپانۆڵ به‌ڕێژه‌ی 10% له‌گه‌ڵ به‌نزیندا ده‌بێته هۆی ڕێگه‌گرتن له ده‌رچوونی ئه‌و گازانه‌ی كه ده‌بنه هۆی دیارده‌ی به‌رگریكردنی شووشه‌یی به نزیكه‌ی 4% له ئیپانۆڵی به‌رهه‌مهاتوو له دانه‌وێڵه‌كانه‌وه و 8% له ئیپانۆڵی به‌رهه‌مهاتوو له سلیلۆزی زینده‌ییه‌وه له‌كاتی تێكه‌ڵكردنی به ڕێژه‌ی 85% ( E-85) ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی گازه‌كان به ڕێژه‌ی 60-80%. •سووده‌كانی به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ له‌گه‌ڵ سووته‌مه‌نیی ئۆتۆمبێله‌كاندا: 1. ده‌شتوانرێت به‌درێژایی ساڵ سووته‌مه‌نی تێكه‌ڵ به ئیپانۆڵ به‌كاربهێنرێت چونكه وه‌ك به‌رگریكارێك بۆ به‌ستنیش به‌كاردێت. و هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێكیش ده‌توانێت سووته‌مه‌نی تێكه‌ڵ به ئیپانۆڵ به‌كاربهێنێت به‌و ڕێژه‌یه‌ی كه دیاریكراوه بۆ جۆری مه‌كینه‌كه‌ی. 2. ئه‌م جۆره سووته‌مه‌نیه هیچ زیانێك ناگه‌یه‌نێت به مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه به خاوێنی ده‌یانهێڵێته‌وه و جێگه‌ی تێكردنی سوووته‌مه‌نیه‌كه‌ش به خاوێنی ده‌هێڵێته‌وه ،چونكه ئیپانۆڵ ده‌توانێت هه‌موو پیسی و نیشتوه‌كان بتوێنێته‌وه،به‌ڵام له‌وانه‌یه گۆڕینی فلته‌ری سووته‌مه‌نی زیاتر به‌كاربێت و بگۆڕدرێت. 3.هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت كه به‌نزین تێكه‌ڵی سووته‌مه‌نی تێكه‌ڵ به ئیپانۆڵ و به‌نزین بكرێت له ته‌نكی ئۆتۆمبێله‌كانداو ته‌نها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنی ڕێژه‌ی ئیپانۆڵه‌كه له‌ناو به‌نزینه‌كه‌دا. 4.به‌كارهێنانی ئیپانۆڵ به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌بێته هۆی زیادكردنی وزه به ڕێژه‌ی 97% له‌و وزه‌یه‌ی كه هه‌یه له به‌نزینی ته‌نهادا.هه‌ر ونكردنێكی وزه له‌به‌رامبه‌ریدا زیادبوونی توانای سووتانی مه‌كینه ڕووده‌دات.كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به ڕیژه‌ی 2-3%. به‌ڵام هۆكاری تر هه‌ن كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر بڕی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی،وه‌ك لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به خێرایی 120كم/كاتژمێر له‌جیاتی 100كم/كاتژمێر ئه‌وا بڕی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به‌ڕێژه‌ی 20% زیاد ده‌كات. • بوونی له سروشتدا: ئیپانۆڵ به‌رهه‌مێكی لاوه‌كیه دروست ده‌بێت له پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی خه‌میره‌دا،به‌واتای ئه‌وه‌ی كه ئیپانۆڵ له‌و جێگایانه‌دا هه‌یه كه خه‌میره‌ی لێیه.به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئیپانۆڵ له‌و میوانه‌دا ده‌ستده‌كه‌وێت كه گه‌یوون. •له‌كۆتاییدا ده‌كرێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشی پیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت،به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و خراپی جۆری سووته‌مه‌نیه‌كان و به‌تایبه‌تیش به‌نزینی ئۆكتان نه‌مبه‌ری نزم و ته‌نانه‌ت گازۆیلیش،به‌هۆی نزمی ژماره‌ی ئۆكتانه‌كانیانه‌وه و خراپی له‌جۆر و بڕیاندا، به‌هۆی كاریگه‌ری خراپیشیان له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه و بوونی توخمی ژه‌هراوی تیایاندا، ده‌كرێت ئیپانۆڵ وه‌ك توخمێكی هاوڕێی ژینگه و فاكته‌رێكیش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئۆكتانی به‌نزین به‌كاربهێنرێت و زۆر كێشه‌ی ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت ڕووداوه‌كانیش كه‌مببنه‌وه و هه‌م سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و هه‌میش سه‌لامه‌تی و پاكڕاگرتنی ژینگه‌ی كوردستانیش سوودمه‌ندببن. ده‌توانرێت ئیپانۆڵ به ڕێژه‌ی ڕێگه‌پێدراوی جیهانی تێكه‌ڵ به‌و به‌نزینانه بكرێت و به‌كاربهێنرێت و به ئه‌زموونی پراكتیكیش تاقیكراوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بوه و ئه‌وه‌تا له وڵاته گه‌وره و پێشكه‌وتوه‌كانی وه‌كو ئه‌مریكا و به‌ڕازیل و كه‌نه‌دا و ئوستوڕالیاشدا به‌كارده‌هێنرێت.بۆیه ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تریش كاربكه‌ن به‌و ئاڕاسته‌یه. *ئه‌ندازیاری نه‌وت و پتڕۆكیمیاویات سه‌رچاوه: ======= 1.https://ar.wikipedia.org 2. www.extraneutralalcohol.net 3. www.bytocom.com 4. www.chemistrysources.com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure