چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌رچه‌نده مۆدێلی تازه بێت، به‌ڵام زوو ماندوو ده‌بێت، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامبیت توشی گرفت ده‌بێت، بۆیه پێویسته شۆفێر ئاگاداری ئه‌وانه بێت. گێڕگۆڕینی به‌رده‌وام ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئۆتۆماتیكن، بۆ نموونه له D ده‌چێته سه‌ر یه‌ك یان دوو یان L، یان زۆر ئاڵوگۆڕی پێده‌كرێت، له‌نێوان گێڕی ئۆتۆماتێك و ده‌ستی له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه ئێستا هه‌ن و ده‌توانیت به‌ده‌ستیش بیگۆڕن، ئه‌مكاره ده‌بێته هۆی زوو ماندوبوونی بازنه‌ی كاره‌بایی گێڕ بۆكسه‌كه‌و پارچه‌یه‌كی بچوكیشی بسوتێت، ماندووت ده‌كات. به‌كارنه‌هێنانی هاندبرێك ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل له‌گێڕ یان له P بوه‌ستێنرێت و هاندبرێك به‌كارنه‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات دانه‌كانی ناو گێڕبۆكسه‌كه ده‌خورێن و ئه‌گه‌ری شكانی له هه‌ركاتێكدا بێت لێده‌كرێت. گواستنه‌وه‌ی كێشی قورس به به‌رده‌وامی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تایبه‌ت نین به بار‌و به‌رده‌وام كێشی قورسیان پێوه‌یه، لاشه‌و بزوێنه‌ریان زوو ماندوو ده‌بێت و له‌كاتی فرۆشتنه‌وه‌یان زیانی زۆرت لێده‌دات. خاك - بەشی پشكنینی ئۆتۆمبێل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure