ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌كرێن به چه‌ند جۆرێكه‌وه، پێویسته پێش به‌ڕۆژوو بوون سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن تا پزیشكه‌كه بڕیار بدات كه نه‌خۆشه‌كه ده‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت یا نا، هه‌روه‌ها كاتی خواردنی ده‌رمانه‌كانی بۆ بگۆڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ندێك جۆری چاره‌سه‌رو رێنمیایی تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌كه‌ی. د.كامه‌ران ره‌سوڵ پسپۆڕی خۆراك و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌یان هه‌یه نابێت به‌ڕۆژوو بن، له‌م حاڵه‌تانه‌دا: 1- ئه‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به‌ڕێژه‌ی مامناوند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه. 2- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت. 3- ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زه‌رعی گورچیله‌یان بۆ كراوه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، نابێت تا دوو ساڵ دوای زه‌رعه‌كه به‌ڕۆژوو بن. 4- زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت: * بوونی كۆمه‌ڵێك به‌ردی زۆر یان به‌ردی قه‌باره‌ی گه‌وره. * به‌ردی بۆری گورچیله یان حالوب یان رێڕه‌وی میزه‌ڵدانی گرتبێت. * بوونی به‌ردی گورچیله له‌گه‌ڵ هه‌وكردنی خێرا‌و زۆری كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ. * بوونی چه‌ند به‌ردێك له نه‌خۆشییه‌كی گورچیله‌ی هه‌بێت. * نه‌خۆشه‌كه چه‌ند جارێك پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ به‌ردی گورچیله بۆ كرابێت. * هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك یان چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تری درێژخایه‌نی هه‌بێت كه رێگربێت له به‌ڕۆژوو بوون. * ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی (دا‌ء الملوك)یان هه‌یه‌و رێژه‌كه‌ی زۆر به‌رزه. هه‌روه‌ها د.كامه‌ران سه‌باره‌ت به گرنگترین رێنمایی خۆراك و پزیشكی بۆ نه‌خۆشانی گورچیله‌و مانگی ره‌مه‌زان وتی: 1- خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی (له دوو لیتر زیاتر) له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو. 2- نابێت رۆژانه زیاتر له دوو گرام خوێی چێشت بخۆن. 3- خواردنی بڕی زۆر له سه‌وزه‌و میوه له به‌ربانگ و پارشێو رۆژانه. 4- نابێت چه‌ره‌سی سوێركراو بخوێت: ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به كاڵی بێت و رۆژانه بڕه‌كه‌ی له‌ناو له‌پی ده‌ستت زیاتر نه‌بێت. 5- خۆت به‌دوور بگره له خواردنی خۆراكی چه‌ورو سوێر‌و ترشیات و سوێركراو. 6- پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو كوپ له چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه دووربكه‌ونه‌وه. 7- زۆرگرنگه به‌دوور بێت له خواردنی شیرینی، رۆژووه‌كه‌ت به میوه‌یه‌ك بشكێنه، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد هه‌فته‌ی دوو جار‌و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ، یان له‌بری ئه‌وه مێوژو قه‌یسی وشككراو بخۆن. 8- ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه به‌پێی جۆری به‌رده‌كه پارێزیان ده‌وێت، بۆ نموونه به‌ردی ئۆكزاله‌یت نابێت ته‌ماته بخۆن له‌گه‌ڵ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به كالسێوم. 9- كه‌مكردنه‌وه‌ی خۆراكه پرۆتینه‌كان له‌و كه‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه یان غه‌سلیان بۆ ده‌كرێت یان نه‌خۆشی (دا‌ء الملوك)یان هه‌یه. 10- دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی گه‌رم و ئه‌نجامدانی وه‌رزش به‌ڕۆژ له‌ترسی وشكبوونه‌وه. 11- شه‌وانه نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ، ئه‌نجامدانی نوێژی ته‌راویح زۆر به‌سووده. 12- پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت دوابخرێت. 13- به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمان كه ئاوی له‌ش ده‌باته ده‌ره‌وه پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بگۆڕێت یان به‌ربانگ بخورێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure