بریارە ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنەی پاڵەوانی ئەم وەرزی خولی لالیگاو پاڵەوانی جامی ئیسپانیا دوایاری خۆی ئەنجام بدات لەم وەرزەدا.
یارییەكە لە بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد دەبێت لەكاتژمێر 9:45 خولەك.
ڤالڤێردی راهێنەری یانەكەتەلۆنیەكە دەڵێت ئەمرۆ هەموومان بۆ ئێنێستا یاری دەكەین چونكە دەبێتە دوایاری ئەو ئەستێرە گەورەیەی بەرشەلۆنەكە راستە شوێنی ئەو یاریزانەمان بۆ ناگیرێتەوە بەڵام چەندین یاریزانی بەتوانامان هەیە .
یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بە 90 خاڵ پێشەنگی خولەكی گرتووە و لیۆنێل میسی بە 33 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەیە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure