کتێبی (جیلوەی عیشقەکەی مەولاناو شەمس) لەدوتوێی 216لەپەڕەدا کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم کتێبە یەکێکی ترە لەبەرهەمەکانی نووسەر پشکۆ نەجمەدین کە لێکۆڵینەوەو کورداندنی بۆ کردووە. لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: عیشق نەحەزەو نەئارەزوو، نەپێوەندییەکیشە بۆ شکاندنی تاسەو تێرکردنی خواست و خولیاکانی جەستەو رووح، عیشق لەماناو مەفهوومە نێوەکییەکەی خوێدا، خوشەویستیشی تێپەڕاندووەو نزیکی و خزمایەتییەکیشی لەگەڵ سێکس و جووڵە رۆمانسییەکانیشدا نییە، هەتا ئەگەر عیشقێکی مەزاجیش نەبێت و هێزێکی بزوێنەری پێوەندییەکانی نێرو مێش بێت، کە دەڵێم نێرو مێ، مەبەستم بەزاندنی سنووری نێوان ژن و پیاوەو گەرەکمە رەهەندێکی فراوانتری بدەمێ. عیشق چەمکێکی قووڵی فەلسەفی و رووحی هەیە، مەرزەکانی شەیدابوون و هۆگری، خۆشویستن و خۆشەویستی، لێکئاڵان و بەریەککەوتنی جەستەیی دەبەزێنێت و لەڕەهەندێکی فراوان و گشتلایەندا، دەبێتە هێزێکی ئەفسووناوی بزوێنەری بوون و پێکەوەهەڵکردنی نێوان دوو جەمسەر، کە دابڕان و تەریککەوتن قبووڵ ناکات.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure