گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھانی ئه‌مساڵ ئاماده‌كردووه، له‌و راپۆرته‌دا ناوی 75 كه‌سایه‌تی جیھانی تێدایه كه 5یان ژنن. به‌پێی ئه‌و گۆڤاره بێت ئه‌مساڵ شی جین پینگی سه‌رۆكی چین به‌ھێزترین كه‌سایه‌تی جیھان بووه‌و پوتینیش كه ساڵی پار پله‌ی یه‌كه‌می ھه‌بووه دابه‌زیوه بۆ پله‌ی دووه‌م. گه‌رچی ئه‌نجیلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پله‌ی چواره‌می ھێناوه به‌ڵام به‌ھێزترین ژنی جیھانه. سه‌رۆكێكی به‌ھێز به‌پێی ئه‌و راپۆرته بێت شی جین پینگ سه‌رۆكی چین ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی له‌پاش ئه‌وه‌ی پارته‌كه‌ی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و رێگریه‌یان لابرد كه ته‌نھا بۆی ھه‌یه دوو ساڵ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ھه‌ڵبژێرێت و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی زۆرتریان پێبه‌خشی، به‌مشێوه‌یه ئه‌م كه‌سایه‌تییه بۆته به‌ھێزترین ده‌سه‌ڵاتداری چین و جیھانیش. پوتین ھه‌رچه‌نده ساڵی پێشوو ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا پله‌ی یه‌كه‌می ھه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی. گۆڤاره‌كه پێیوایه له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مینجار وه‌كو سه‌رۆكی روسیا ھه‌ڵبژێرایه‌وه‌و رێژه‌ی 77%ی ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ده‌ستھێنا، دووباره پوتین یه‌كێكه له سه‌رۆكه به‌ھێزه‌كانی جیھان. دۆناڵد تره‌مپ ھه‌میشه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌ھێزترین پیاوی جیھان بوون، چونكه ئه‌مریكا خاوه‌نی به‌ھێزترین ھێزی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسییه له جیھاندا، لێ ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا پله‌ی سێھه‌می ھه‌یه. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌ھۆی ئه‌و ھه‌موو كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا روبه‌رووی تره‌مپ بوویه‌وه . ئه‌نجیلا مێركل ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌نجیلا مێركل راویژكاری ئه‌ڵمانیا وه‌كو یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان داده‌نرێت. ئه‌مساڵیش به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مجار بوویه‌وه به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، بووه به به‌ھێزترین ژنی جیھان و پله‌ی چواره‌میشی له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان ھێناوه. ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیھان جیف بیزوس خاوه‌نی كۆمپانیای (ئه‌مازۆن)ی ئه‌مریكا، له ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیھانه، پله‌ی پێنچه‌می له به‌ھێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیھان به‌ده‌ستھێناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌مازۆن گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بازرگانی ئه‌لكترۆنییه له جیھاندا. پاپای فاتیكان گه‌رچی پاپا فرانسیس، پاپای فاتیكان كه به‌ھێزترین كه‌سایه‌تی رۆحی مه‌سیحییه له جیھاندا، به‌تایبه‌تی بۆ مه‌زھه‌بی كاتۆلیكی كه شه‌ش یه‌كی دانیشتوانی جیھان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له لیسته‌كه‌دا پله‌ی شه‌شه‌می له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان به‌ده‌ستھێناوه. بیل گه‌یتس بیل گه‌یتس خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای (مایكرۆسفت) ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌ھێزه‌كانی جیھان داده‌نرا، به‌ڵام ئێستا كه‌مێك پله‌كه‌ی دابه‌زیوه‌و له لیسته‌كدا پله‌ی حه‌وتی به‌ركه‌وتووه. میر محه‌مه‌د بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ھێزی جیھان له رۆژھه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێ‌نشین و كوڕی مه‌لیكی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی فراوان میدیاكانی جیھان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له‌ناو وڵاتیشدا به به‌ھێزترین ده‌سه‌ڵاتدارای سعودیه داده‌نرێت، له ساڵی پاریشدا نزیكه‌ی 100 میرو بازرگانی گه‌وره‌ی سعودییه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزادا، ھه‌روه‌ھا كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی كولتوروی سازكرد، له‌وانه رێگه‌یدا ژنان ئۆتۆمبیل لێبخورن و ھۆڵه‌كانی سینه‌مای كرده‌وه. نارندرا مودی نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ھیندستان له‌ناو لیستی به‌ھێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیھان، پله‌ی نۆھه‌می به‌ده‌ستھێناوه. نارندرا مودی له‌سه‌ر تۆڕی (تویته‌ر) نزیكه‌ی 43 ملیۆن كه‌س سه‌یری واڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌پاش دۆناڵد تره‌مپ پله‌ی دووه‌می ھه‌یه له‌سه‌ر تویته‌ر. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ھیندستان دووه‌مین وڵاتی جیھانه. لادری بیدج ملیاردلێری گه‌وره‌ی ئه‌مریكاو خاوه‌نی كۆمپانیای (گوگول) كه به‌ھێزترین سایتی گه‌ڕانه له ئینته‌رنێت، له‌ناو لیسته‌كه‌دا پله‌ی ده‌یه‌می به‌ركه‌وت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure