د.كامه‌ران ره‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك گرنگترین رێنماییه خۆراكییه‌كان تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان بۆ سایتی خاك روونده‌كاته‌وه. 1- ڕۆژوو شكاندن به میوه (1-3 خورما بۆ نموونه) له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌رداخ ئاو باشتره سارد نه‌بێت. 2- خواردن به هێواشی و جوینی و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی چه‌ورو شیرینی له‌كاتی به‌ربانگدا. 3- پاڵنه‌كه‌وتن دوای خواردن لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات. 4- پێویسته له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو نزیكه‌ی (8-12) په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه، باشتره یه‌ك سه‌عات دوای به‌ربانگ ده‌ستبكرێت به ئاوخواردنه‌وه. 5- پارشێوكردن زۆر گرنگه‌و نابێت پشتگوێ بخرێت، تا دره‌نگتر بێت باشتره بۆ ئه‌وه‌ی دووربێت له برسێتی و تینوێتی زۆر. 6- هه‌وڵبده خواردنی پارشێو وێنه‌ی ژه‌می به‌یانی بێت (وه‌ك نان و ماست). 7- خواردنی سه‌وزه‌و میوه زۆر گرنگه به‌تایبه‌ت ئه‌وجۆرانه‌ی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ك ترۆزی، خه‌یار، شوتی، قه‌یسی، هه‌وڵبده دوو جار له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیانخۆیت. 8- خواردنی زه‌ڵاته له‌كاتی به‌ربانگ زۆر به‌سووده. 9- پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو كوپ له چاو قاوه‌و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی كافاینیان تێدایه دووربكه‌ویته‌وه وه‌ك خواردنه‌وه گازیه‌كان. 10- خۆت به‌دووربگره له خواردنی خۆراكی سوێر‌و پڕ به‌هارات و ترشیات و سوێركراو. 11- هه‌فته‌ی (2-3) زیاتر شیرینی مه‌خۆ، باشتره دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ بڕێكی كه‌می لێ بخورێت. 12- هه‌وڵبده خواردنی كوڵاو و بر‌ژاو بخۆیت و له خواردنی سوركراوه دووربكه‌ویته‌وه. 13- له‌كاتی خواردنی گۆشتی سوور، به‌زو چه‌وریه‌كه‌ی مه‌خۆ، مریشك پێش لێنانی پێسته‌كه‌ی فڕێبده. 14- ئه‌نجامدانی وه‌رزش زۆر گرنگه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕۆژانه نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ، باشترین كات نیو سه‌عات پێش به‌ربانگ یان دوو سه‌عات دوای به‌ربانگه. 15- ڕۆژانه نیو سه‌عات بچۆره به‌ر هه‌تاو، باشترین كات (9-10)ی به‌یانییه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure