به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت راده‌گرێت. رۆژی یه‌كشه‌ممه 20-5-2018 له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی ئازاد عومه‌ر مو‌سا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان و ئومێد محه‌مه‌د ساڵح وته‌بێژی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی هه‌موو كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (مۆبایل – وایه‌رلێس – فایبه‌ر ئۆپتیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزیكردن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله كۆتاییه‌كان بڕیاردرا له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت رابگیرێت. ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و په‌روه‌رده بۆ خولی یه‌كه‌م له‌رۆژی 27-5-2018 و بۆ خولی دووه‌میش له 11-9-2018 وه له سه‌عات 8:00ی به‌یانی بۆ 11:00ی نیوه‌ڕۆيه. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure