كۆمپانیای كیا مۆتۆرز ژماره‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله جۆراوجۆره‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له مانگی نیسانی 2018دا راگه‌یاند، كه كۆی گشتی فرۆشییه‌كانی گه‌یشته 240,028 ئۆتۆمبێل، ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئاماژه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانی كیا به‌ڕێژه‌ی 9,3% له‌و ساڵه‌دا، به به‌راورد به ساڵی 2017. ئاستی فرۆشی كیا له كۆریا له مانگی نیساندا گه‌یشته 50,004 یه‌كه، به‌ڕێژه‌ی زیاده‌یه‌ك كه گه‌یشته 14,9% به به‌راورد به‌هه‌مان مانگ له ساڵی رابردوودا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فرۆشی فراوانی ئۆتۆمبێله‌كانی سیراتۆو كۆریس. تازه‌ترین ئۆتۆمبێلی جۆری سیراتۆ به‌و دیزاینه زۆر پێشكه‌وتووتر و تایبه‌تمه‌ندییه ناوازانه‌ی به نموونه‌یه‌كی پێشه‌نگ بۆ هێمای بازرگانی كیا داده‌نرێت، هه‌ر له ده‌ركه‌وتنی بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی مانگی شوباتدا له بازاڕه‌كانی كۆریا. هه‌روه‌ها فرۆشی كۆمپانیاكه له ده‌ره‌وه به‌ڕێژه‌ی 7.9% گه‌شه‌یسه‌ند به به‌راورد به ساڵی پێشوو، ئه‌ویش به فرۆشتنی 190.024 ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی ریۆ. یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانیش له بازاڕه‌كانی جیهان له مانگی نیسانی 2018 ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیی ده‌بڵ ئه‌كسلی سپۆرتاج بوو كه 39.475 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشرا. ئۆتۆمبێلی سیراتۆش دووه‌م پڕفرۆش‌ترین بوو كه 33.881 ئۆتۆمبێلی لێ فرۆشراو دوای ئه‌ویش ریۆ دێت به فرۆشتنی 31.566 ئۆتۆمبێل. خاك - راگه‌یاندنی كۆمپانیای كیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure