23/5/2018 02:26 PM

ھەڵوەرینی گەڵاكان

 

( Yaprak  dokümu ) (ھەڵوەرینی گەڵاكان )
بە یەكێك لەپڕفرۆشترین ڕۆمان و پڕ خوێنەرترین بەرهەمی ئەدەبی توركیا دادەنرێت،  بەهۆی ئەوەی باسی واقعی ژیانی تاك دەكات لە ڕووبەڕووبونەوەی هەژرای و نەداری و ملنەدان بۆ گەندەڵی وكاری نایاسایی.
هێڵە گشتیەكانی ئەم شاكارە خێزانێكی توركی چینی مام ناوەندی كردوە بە نمونە بۆ كۆمەڵەگا، دڵسۆزی باوك بۆ منداڵەكانی بەرپەچدانەوەی هەموو كارێكی نایاسایی و هەوڵدان بۆ پەرەوردەكردنێكی شیاوی منداڵەكانی، بەڵام ئایا ئاكامەكەی وادەبێت.

( Yaprak  dokümu ) ( ھەڵوەرینی گەڵاكان ) رۆمانیكی توركی نوسەری بەناوبانگ (Reşat Nurı Güntekın)( ڕێشاد نوری گولتێكین )ە  لە ھەمان كاتدا لەبەر ڕوداو كارەساتە ناخ ھەژێنەكەی ناو ڕۆمانە كە و بە هۆی كاریگەری و قورسایی ئە م ڕۆمانەوە لە ساڵی (٢٠٠٥) لە لایەن كۆمپانیای بەناوبانگی توركی بە ناوی ( ay  yapım ) (ئای یەپم ) كرا بە دراما كە  بە یەكێك لە پڕ بینەرترین دراما دادەنرێت  لە وڵاتی توركیاو دواتریش وەرگڕرایە سەر چەندین زمانی بیانی ...

ناوەڕۆكی ئەم ڕۆمانە:
ئەم درامایە باس لە پیاوێك ئەكات بە ناوی (Ali raza) (عەلی ڕەزا) كە خاوەنی بەرزترین ڕەوشتە و لە ژیاندا ئەیەوی بە سەربەرزی بژی ودەست نەبات بۆ  حەرام ئەشیەوێ  ئەمانە بگەیەنێتە مناڵەكانی بە ھەمان ڕێچكەی خۆیدا بیان بات ، بەڵام ھەر  زوو نابات دوچاری گێژاوی باری مادی و لەت لەت بونی خێزانەكەی ئەبێتەوە ..  
 
( عەلی ڕەزا تێكێن ) لە ئیستنبول ئەژیا  دوای لە دەست دانی دایك و خوشكەكەی بە ناچاری ڕو لە (adana) (ئەدەنە) ئەكاو ئەبێتە قایم قام و  لەوێ ژیانی ھاوسەرگیری پێك ئەھێنت لەگەڵ  (Hayrıye Hanım ) (ھایرێ ھانم ) ئەبنە خاوەنی چەندین مناڵ بەناوەكانی ( فكرێت ) كچە گەورە ، (شەوكەت ) ی تاكە كوڕ ، ( لەیلا ) و ( نێجلا )  ، ( ئایشێ) ی كچە بچوك ...
 
ساڵ تێپەر ئەبێت  مناڵەكان گەورە ئەبن (نێجلا) ئەتوانێت لە زانكۆی  ئیستانبول وەر بگیرێ ، بۆیە (عەلی ڕەزا) ناچار ئەبێ لە پێناو كچەكایا بەماڵەوە ڕو لە ئستەنبول بكا  " چونكە ئستەنبول شارێكی گەوررەیە عەلی ڕەزا نەی دەویست كچەكەی بە تەنیا ڕو لەو شارە بكا ...
ھەڵوەرینی گەڵاكان
ئەو ڕۆژەی ئەم خێزانەڕوو لە ئستەنبول ئەكەن  ھەڵوەرینی گەڵاكان دەست پێ ئەكات لە ژیانیان،چونكە ڕوبەڕوی كۆمەڵ داب و نەریت  ئەبنەوە كە جیاوازە لە شارەكەی خۆیان لە ھەمووی گرنگتر  ڕوبەڕی كێشەی مادی ئەبنەوە ، جگە لەوە ھاتنە ناوەوەی بوكێكی بێوەژن  بۆ كوڕەكەیان بە ناوی ( فەرھودێ) سەرلەبەری خوڕەوشتی ( نێجلا) ( لەیلا)  تێك ئەیات، فێریان ئەكات بە بیانوی سەعی كردنەوە بڕۆنە دەرەوە  درۆ لەگەڵ  باوك و داكیكیانە بكەن ، ھەر ئەمانە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەكات كچەكان خیانەت و خیانەتكاری لە یەكتری بكەن ... 
 ھەروەھا ( شەوكەتی ) كوڕە گەورەش كە ھەمیشە جێگای فەخرو شانازی باوكی ئەبێ بە بۆنەی كاریگەری ژنەكەیەوە دەست ئەكات بە گەندەڵی كردن و پارە خواردن لە بانك ...
فكرەتی كچە گەورەی عەلی ڕەزاش ئەم ڕوداوانە كاری  تێ ئەكاو ناتوانێت چیتر لەو ماڵەدا بمێنێتەوە شو ئەكات با پیاوێك كە پێشتر ژنی ھەبووەو خاوەنی چەندین منالی ھەتیوە ... بەم هۆیەشەوە ئەم خێزانە بەتەواوەتی بەرتەوازە دەبن و ڕۆژ بەڕۆژ دووچاری كێشەو ئاڵنگاری زیاتر دەبن.
  ئەوەی ئەمێنێتوە ( ئایشێی  ) كچە بچوكە كە بۆ مناڵێكی ئاوا سەختە ھەڵ كات لەگەڵ ئەو ڕوداوانە، لە كاتیًكدا ئەو مناڵە وا ڕاھینرا بوو ھەموو ئێوارەیەك لە دەوری مێزێك كۆ ببنەوە بەڵم ووردە ووردە  ئەم كلتورە بە رەو نەمان دەچێت و نامێنێ.
 كۆتای دراماكە تا بلێی ناخ ھەژێن و تراژیدیە، بە مردنی (عەلی ڕەزا ) كۆتای یەت  ...

 شایەنی باسە لەم درامایە چەندین ئەكتەری بە ناوبانگ رۆڵیان تیایە بەرجەستە كردووە: 
‏ ( Halal Ergün ) ( ھەلیل ئارگون ) ڕۆڵی ( عەلی ڕەزا ) 
‏(  güven Hokna )  ( گوڤین ھۆكنە ) ڕۆڵی ( ھایرێ ھانم )  
‏(Bennu yildirmlar) ( بێنوو یڵدیرملار ) ڕۆلی ( فیكریت ) 
‏(  Deniz Çakır  )  ( دێنیز چاكیر ) ڕۆلی ( فەرھودێ) 
‏( Gokçe bahadır) ( گوێكچێ بەھادر ) ڕۆلی (لەیلا ) 
‏ ( Fahrıye evcen )  ( فاھرێ ئێفجان ) ڕۆڵی ( نێجلا ) 
 ئەم درامایە  وەك باشترین زنجیرە دراما ھەڵبژێرا بو بە خاوەنی خەڵتی زێرین بە ناوی ( Altin  Kelebek ) ( پەپولەی ئاتونی ) وەھەروھا باشترین خەڵاتیش بەخشرایە  ( halil ergün ) كە ڕۆلی سەرەكی ( اعەلی ڕەزای ) ئەبینی ....

 

ئامادەو وەڕگێڕانی: كاشما جەلال
سەرچاوەكان:
‎ ( yaprak Dökümü - Reşıt Nurı Güntekın ktabı ) ( كتێبی ھەڵوەرینی گەڵاكان - ڕەشید نوری گولتێكین) ....
(  SABAH gazeti ) ( ڕۆژنامەی سەباح ) ...
( yaprak dökumu dizisi )( درامای ھەڵوەرینی گەڵاكان ) ...












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved