به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه وه‌زارییه‌كانه‌وه له هه‌رێم هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن. هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێركردن و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات رۆژانه رابگیرێن. ئه‌م بڕیاره بۆ رێگریكردنه له گزی و ئه‌نجامدانی قۆپیه له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه. له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێكراوه‌و ته‌نها له هه‌ندێك شوێنی پێویست هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت كارده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure