ئه‌م رێنماییانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نه‌خۆشی خه‌مۆكیان هه‌یه، به‌شێكی زۆر له نه‌خۆشه‌كان ته‌نها به گوێرایه‌ڵی و جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه چاكده‌بنه‌وه، یاخود له‌پاڵ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی هاوكارییان ده‌كات بۆ چاكبوونه‌وه. د.جه‌عفه‌ر عومه‌ر پزیشكی ده‌روونی گرنگترین رێنماییه‌كانی به سایتی خاك راگه‌یاند: 1- هه‌ركات هه‌ستتكرد نه‌خۆشی خه‌مۆكیت هه‌یه، ئه‌وه راسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكه‌و داوای هاوكاری لێبكه. 2- ئه‌گه‌ر پزیشكی ده‌روونی ده‌رمان یاخود چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ داناویت، ئه‌وه په‌یوه‌ست به پێیانه‌وه‌و وازیان لێمه‌هێنه به‌بێ ڕاوێژكردن به پزیشكه‌كه‌ت. 3- وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ده‌ماره‌خانه‌كان كه به‌هۆی خه‌مۆكییه‌وه ده‌ردانیان كه‌مبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاره بۆ دروستبوونی په‌یوه‌ستی نوێی نێوان ده‌ماره‌خانه‌كان، پێویسته بۆ ماوه‌ی 30 بۆ 60 خوله‌ك رۆژانه وه‌رزش بكرێت كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و خێرابوونی هه‌ناسه‌دان، یان ده‌توانیت ته‌نها به ڕێكردن و پیاسه‌كردن ئه‌نجامی بده‌یت. 4- خه‌و و خواردنی باش تێكچوونی خه‌و و خواردن نیشانه‌ی خه‌مۆكین و به‌شێكن له نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵام به ئه‌نجامدانی خه‌وێكی ته‌ندروست به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خه‌وێكی دروست و خواردنی باش و وزه‌به‌خش ده‌توانرێت به‌سه‌ر ئه‌و دوو نیشانه‌یه‌دا زاڵبین و كه‌میان بكه‌ینه‌وه، زۆرجار بێخه‌وی ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی. 5- پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته كه‌سی توشبوو داوای یارمه‌تی بكات له چوارده‌وره‌كه‌ی له‌كاتی پێویستدا پشتگیری چوارده‌وه‌ی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چاكبوونه‌وه. 6- گه‌ڕان و گه‌شتبینینی سروشتی چوارده‌ورو تێكه‌ڵبوون به خۆشه‌ویستان كارێكی پێویسته بۆ نه‌خۆشانی توشبوو به خه‌مۆكی، پێویسته كه‌سی توشبوو تێكه‌ڵ به خه‌ڵكی ببێت و گۆشه‌گیر نه‌بێت. 7- كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان پێویسته نه‌خۆش خۆی به‌دووربگڕیت له فشاری ده‌روونی و كه‌میان بكاته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هه‌بوو ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ری بكات نه‌ك دوای بخات و له ده‌روونیدا به‌رده‌وام بیری لێبكاته‌وه. 8- ئه‌نجامدانی میكانیزمه‌كانی خۆخاوكرنه‌وه، وه‌كو هه‌ناسه‌دانی قوڵ یاخود خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی لاشه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure