تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوای دروستبوون و تێكه‌ڵبوونیان به مرۆڤایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه دروستكردووه، به‌ربڵاوترینیان له ئێستادا كه زۆربه‌ی ده‌نگۆكانی له‌سه‌ره تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرامه. مارك زوكربێرگ دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له 4ی شوباتی 2004 هاوشان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له زانكۆی ئۆكسفۆرد بڵاویكرده‌وه كه باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته كالیفۆرنیا، به‌پێی یاسای ئه‌وكاته به‌كارهێنه‌ر ده‌بوو ته‌مه‌نی له 13 ساڵ زیاتر بێت، هه‌روه‌ها تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ساڵی 2000 بڵاوبوه‌وه‌و دامهزێنهرهكهی كوین سیسترۆمه. به‌پێی ئاماره‌كان ساڵی 2006 به‌ڕێژه‌ی 25%ی خه‌ڵكی ئاسیا توشی كێشه‌ی به‌كارهێنانی تۆڕه‌كان بونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر له 130 ملیۆن سه‌ردانكه‌ری ئه‌م تۆڕانه هه‌یه به‌تایبه‌ت له (كه‌نه‌دا-به‌ریتانیا-ئه‌مریكا-یابان). ئاماره‌كان ئاماژه به خراپی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كه 75%ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌كان به‌كارده‌هێنن، 73%ی به‌كارهێنه‌ره‌كان توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ده‌بن به‌تایبه‌ت لای خانمان، 51%ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا ڕه‌فتاریان به‌هۆی تۆڕه‌كانه‌وه خراپ ببوو، له ئامارێكی تردا 66%یان دوای به‌كارهێنای تۆڕه‌كان هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین تۆڕه‌كان زۆربه‌یان ڕه‌نگیان شینه یاخود سپی یان به‌رنامه كۆمپوتهرییهكان هه‌مان ڕه‌نگیان به‌كارهێناوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه‌سێكی نابینایه به‌ڕه‌نگه‌كانی تر‌و توانای بینینی بۆ ڕه‌نگه‌كانی شین و سپی باشتربووه، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕه‌نگانه به‌كارهێنه‌رانی هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن و بێزاركه‌ر نییه به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌نگی ڕه‌ش. سزای خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی چییه‌و یاسا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات؟ له‌مباره‌یه‌وه گۆران ئه‌نوه‌ر مافناس بۆ سایتی خاك وتی: بێگومان له به‌رامبه‌ر بێزاركردن یان ناوزڕاندن و هه‌رشتێكی تر كه زه‌ره‌ر به خودی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگا بگه‌یه‌نێت، یاسا بێده‌نگ نابێت و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی تایبه‌تی به‌م بواره هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: مادده‌ی یه‌كه‌م: قسه‌كردنه‌كانی ته‌له‌فۆن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆسته‌یی و ئه‌لیكترۆنی له كاروباره تایبه‌تییه‌كانن نابێت شكۆمه‌ندیان پێشێل بكرێت. مادده‌ی دووه‌م: سزاده‌درێت به زیندانیكردنی ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له شه‌ش مانگ و زیاتر نه‌بێت له پێنج ساڵ، به بژاردن كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ملیۆن دینار، به یه‌كێك له‌م دوو سزایه هه‌ر كه‌سێك به خراپی ته‌له‌فۆنی خانه‌ی (مۆبایل) یان هه‌ر ئامێرێكی په‌یوه‌ندی به‌ته‌ل یان بێ ته‌ل یان ئینته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لیكترۆنی به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگای هه‌ڕه‌شه یان تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن یان جنێودان یان بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌و هه‌واڵی جۆراوجۆر كه ترسی لێبكه‌وێته‌وه، دزه‌پێكردنی گفتوگۆكان یان وێنه‌ی جێگیر یان جوڵاویان كورته‌نامه‌كه دژی ڕه‌فتارو ڕه‌وشتی گشتی بێت، یان وێنه‌گرتنی بێ مۆڵه‌ت یان به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی، یان دانه پاڵ بارێكی وا كه ئابڕوو بڕوشێنێت یان گاڵدان له‌سه‌ر ئه‌نجامی تاوانیان كرده‌وه‌كانی به‌دڕه‌وشتی و داوێنپیسی، یان بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ندیدار به‌نهێنی ژیانی تایبه‌تی یان خێزانی تاكه‌كان ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك بێت هه‌رچه‌نده ڕاستیش بێت ئه‌گه‌ر هاتو بڵاوكردنه‌وه‌و دزه‌پێكردن و دابه‌شكردنی ببێته هۆی خراپه پێگه‌یاندنیان یان زیانیان پێبگه‌یه‌نێت. مادده‌ی سێیه‌م: سزاده‌درێت به زیندانیكردنی ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له سێ مانگ و زیاتر نه‌بێت له ساڵێك و به بژاردن كه‌متر نه‌بێت له حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار‌و زیاتر نه‌بێت له سێ ملیۆن دینار به یه‌كێك له‌م دوو سزایه هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست به‌كاریبهێنێت و ببێته هۆی بهدبهكارهێنانی ته‌له‌فۆنی خانه‌یی (مۆبایل) یان هه‌ر ئامێرێكی په‌یوه‌ندی به‌ته‌ل یان بێ ته‌ل یان ئینته‌رنێت یان پۆستی ئه‌لیكترۆنی له بێزاركردنی كه‌سێكی تر جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی هاتووه له مادده‌ی دووه‌م له‌م یاسایه. مادده‌ی چواره‌م: ئه‌گه‌ر له ئه‌نجامی كردارێكی ئه‌نجامدراو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی دووه‌م و سێیه‌م له‌م یاسایه ئه‌نجامدانی تاوانێك سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وا ئه‌وه‌ی بوه‌ته هۆكار به هاوبه‌ش داده‌نرێت سزاده‌درێت به‌و سزایه‌ی بڕیاری لێدراوه بۆ تاوانه ئهنجامدراوهكه. مادده‌ی پێنجه‌م: به بارودۆخی توندكردن داده‌نرێت بۆ مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ئه‌نجامدانی یه‌كێك له تاوانه‌كانی داهاتوو له هه‌ردوو مادده‌ی دووه‌م و سێیه‌م ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی له تاكه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان یان هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێت یان ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ره‌سمی به‌د به‌كاربهێنێت یان ئه‌وه‌ی ئاگاداری نهێنی كه‌سیه‌تی یان خێزانی تاكه‌كان بێت به حوكمی فهرمانبهریهكهی یان پیشه‌كه‌ی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئامێری په‌یوه‌ندی كه‌سێكی تر به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌و كردارانه‌ی ئاماژه‌ی بۆكرا. مادده‌ی شه‌شه‌م: له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنه كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه پیاده بكه‌ن: یه‌كه‌م: تۆماركردنی پسوڵه‌ی ئه‌لیكترۆنی مۆبایل و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و ته‌له‌فۆنه گوازراوه‌كانی تر كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌رچووه به‌ر له ده‌رچوونی ئه‌م یاسایه به‌ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌یه‌تی و هاوبه‌ش نیه، ئه‌وه‌ش له‌میانه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگ له مێژووی به‌كاربوونی یاساكه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌تی ئه‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و ماوه‌یه سه‌ردانی كۆمپانیاكه نه‌كات. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به پسوڵه‌ی به‌شداربوون و هاوبه‌ش به دادگای تایبه‌تمه‌ند له‌كاتی پێویست. سێیه‌م: كۆمپانیای سه‌رپێچیكاری هه‌ردوو بڕگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌م مادده‌یه سزاده‌درێت به بژاردن كه‌متر نه‌بێت له په‌نجا ملیۆن دینار‌و زیاترن هبێت له سه‌د ملیۆن دینار. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure