كۆمپانیای كیا مۆتۆرز سپۆنسه‌ری ره‌سمی پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی 2018 كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له روسیا ئه‌نجامده‌درێت، 424 ئۆتۆمۆبێلی جۆراوجۆری پێشكه‌ش به رێكخه‌رانی پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و گه‌وره به‌رپرسان. مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئۆتۆمۆبێله‌كان له 31ی ئایاری رابردوو له یاریگه‌ی لۆزنیكی له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو. له‌و یاریگه‌یه یاری كۆتایی جامی جیهان له 15ی تهمموز به‌ڕێوه‌ده‌چێت. یاری كردنه‌وه‌ش له 14ی ئه‌م مانگه له‌نێوان رووسیاو سعودییه ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی لیژنه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له كیا مۆتۆرز وه‌ریانگرت بریتین له سپید هاچباك و SUV سپۆرتاج و سۆرینتۆ و كۆریسی سیدانی نایاب. كیا به ریزێك ئۆتۆمۆبێلی گرانبه‌ها به‌شداری ده‌كات به‌وه‌ی شه‌ریكی ره‌سمی فیفایه. ئاهه‌نگه‌كه به ئاماده‌بوونی جای نیو هاوس سه‌رۆكی به‌شی وه‌رگرتن و مافی بازاڕكاری یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا‌و ئه‌لێكسی سوروكین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ناوخۆی فیفا‌و نیمانیا فیدیچ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی سڕبی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌چوو. له‌باره‌ی ئه‌مه جای نیو هاوس وتی: كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له ساڵی 2007ه‌وه سپۆنسه‌ری ره‌سمی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تییه، له‌وكاته‌وه كیا به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمۆبێلمان پێشكه‌شده‌كات بۆ هاوكاریكردن له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و گه‌وره به‌رپرسان له پاڵه‌وانێتییه‌كه. ئێمه‌ش به‌خۆشحاڵییه‌وه سوپاسگوزارین، نیو هاوس روونیكرده‌وه: كیا رۆڵێكی گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتووانه له به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیال ده‌گێڕێت. هه‌روه‌ها فیفا‌و كیا مۆتۆرز به‌یه‌كه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن له پێشكه‌شكردنی خۆشییه‌كانی ئه‌و یارییه جه‌ماوه‌رییه كه یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. لای خۆشیه‌وه جیونگ ون جیۆنگ سه‌رۆكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له رووسیا وتی: جامی جیهانی 2018 چه‌ند رۆژێكی ماوه ئێمه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین خه‌ڵك له لۆگۆی كیا نزیكبكهینهوه له‌م رووداوه گه‌وره‌یه‌دا. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure