11/6/2018 11:48 AM

ئینستاگرام ڕێگە بە دابەزاندنی ڤیدیۆی ماوە درێژ دەدات

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (World street journal) کۆمپانیای ئینستاگرام بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا گۆڕانکاری ئەنجامبدات و ڕێگە بە بەکارهێنەدان بدات تابتوانن ڤیدیۆی ماوە درێژ داببەزێنن.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئینستاگرام ڕێگە بە دابەزاندنی ڤیدیۆی یەك کاتژمێری دەدات ئەوەش وادەکات بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی یوتیوب و فەیسبووك ڕوولە تۆڕی ئینستاگرام بکەن.

بەڵام ئاماژە بەوە نەکراوە دابەزاندنی ڤیدیۆکە لە ستۆری دەبێت یاخود لە لاپەڕەی سەرەکی، ئەمە لەکاتێکدایە ئینستاگرام ڕێگە بە دابەزاندنی ڤیدیۆی ١٥ چرکەیی دەدات لە ستۆری ٦٠ چرکەیی لە ئەکاونتی تایبەتی .

ئینستاگرام گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی دابەزاندنی وێنەیە و خاوەنی زیاتر لە ٨ سەد میلیۆن بەکارهێنەرە .

خاك- ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved