زانایانی گه‌ردونناسیی هه‌سارۆكه‌یه‌كی نامۆیان ئاشكرا كردووه له سیستمی خۆره‌كه‌مان كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی ئه‌م سیستمه. ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه كه ناوی (EW95)ی لێنراوه ئێستا له ناوچه‌ی پشتێنه‌ی كویپه‌ر و له ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی نیپتۆندایه و نزیكه‌ی 4 ملیار كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه دووره. زاناكان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و ته‌نه كه درێژییه‌كه‌ی 300 كیلۆمه‌تره ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆن، ڕه‌نگه له پشتێنه‌ی هه‌سارۆكه‌كان له نێوان مه‌ریخ و مشتهرییدا دروست بوبێت و دواتر پاڵپێوه‌نراوه و دورخراوه‌ته‌وه بۆ لێواره‌كانی سیستمی خۆر. ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی كوینزی (Belfast)ه‌وه دۆزرایه‌وه كه به به‌كارهێنانی ته‌لسكۆبی هابل سه‌رگه‌رمیی چاودێریی ڕۆتینی سیستمی خۆر بوون و له ناكاو شتێكی ناسروشتیان بینی له ده‌وری یه‌كێك له‌و هه‌سارۆكانه‌ی چاودێریی ده‌كران. له‌مباره‌یه‌وه(تۆم سیكۆل) یه‌كێكی دیكه له‌زاناكانی ئه‌و زانكۆیه و ئاماده‌كاریی سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه وتی» ئاوێزه‌ی تیشكدانه‌وه‌ی هه‌سارۆكه‌كه زۆر جیاواز بوو له چاو ئه‌و ته‌نانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سیستمی خۆر چاودێریی ده‌كرێن ، ئه‌مه‌ش به‌س بوو بۆ ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قووڵبینه‌وه له لێكۆڵینه‌وه‌كانمان». ئه‌و پێوانانهشی به‌هۆی ته‌لسكۆبی چاودێرگه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر به ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی باشوری (ESO)كراوه، یارمه‌تی زاناكانی داوه بۆ ئه‌وه‌ی سروشتی پێكهاتنی هه‌سارۆكه‌كه له كاربۆن ده‌ستنیشان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌سارۆكه‌كه له سیستمی ناوه‌وه‌ی خۆره‌وه پێكهاتووه ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش به هۆی بوونی كاربۆنه‌وه زیاتر پستڕاست كرایه‌وه كه پێی ده‌وترێت( ئهكاسیدی ئاسن و فیلۆسیلیكات) كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار له نزیك خۆره‌وه ده‌ركه‌وتووه. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش له گۆڤاری (Astrophysical Journal Letters.)نامه‌كانی ڕۆژنامه‌وانیی فیزیای گه‌ردونیدا بڵاوكرایه‌وه. سه‌ره‌ڕای پێگه دووره‌كه‌ی ئه‌م هه‌سارۆكه‌یه، زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه شتی زیاتر له باره‌یه‌وه تێبگه‌ن، چونكه ئه‌وه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی ڕۆژه پشێوهكانی سه‌ره‌تای دروستبونی سیستمی خۆر بزانن. له كاتێكدا زۆر قورسه زاناكان ئه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه له كاتی پێكهاتنی ئه‌و هه‌سارانه‌ی ئێمه ئه‌مرۆ ده‌یانناسین چی ڕویداوه؟، به‌ڵام ئه‌و زانایانه‌ی زانكۆی كوینز چه‌ند نمونه‌یه‌كیان دروستكردووه بۆ تێگه‌یشتن له‌و ڕووداوانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ڕوویانداوه. سه‌رچاوه: الوكالة العربیة للفلك والفضا‌ء
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure