14/6/2018 01:43 PM

ئەمرۆ یارییەكانی مۆندیال دەست پێدەكات

بریارە ئەمرۆ كاتژمێر 6:00ی بەكاتی كوردستان یارییەكانی مۆندیالی 2018ی روسیا دەست پێبكات.

یارییەكان سەرەتا بە كردنەوەی ئاهەنگی دەست پێكی مۆندیال دەكریـَتەوەو یەكەم یاری هەڵبژاردەی روسیای خاوەن یاریگا رووبەووی هەڵبژاردەی سعودییە دەبێتەوە  لەگروپی یەكەمدا.

یارییەكانی مۆندیال كە لە چەند كاتێكی جیاوازو لە چەند شارێكی روسیا بەرێوە ئەچێت هەڵبژاردەكان لە 32 وڵاتی جیاوازەوەو لە پێنج كیشوەرەوە بەسەر هەشت گروپدا دابەش كراون .
گروپەكان بە گوێرەی كیشوەرەكان و بە گوێرەی ریزبەندی هەڵبژاردەكان لە مونَدیال دابەش كراوە .

جیاواز لە مۆندیالەكانی تر لەم پاڵەوانێتیەدا چەندین ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێ دەبێتە كۆتا یارییەكانیان لەگەڵ هەڵبژاردەكانیان بەتایبەت میسی و رۆناڵدۆ  ,بۆیە چاوەرێ دەكرێت مۆندیالێكی جیاواز بێت چونكە كۆتایی بەسەر دەمی ئەو دوو ئەستێرەیە دێت كە هەردوو جەمسەرەكانی تۆپی پێی جیهانیان گرتووە .

یارییەكانی مۆندیالی روسیا لە 14ی ئەم مانگەوە دەست پێدەكات لە رێكەوتی 15ی مانگی داهاتوو كۆتایی پێ دێت.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved