18/6/2018 10:24 AM

بەرازیلیش نەیبردەوە

لە یاریەكانی قۆناغی یەكەمی كۆمەڵەكاندا هەڵبژاردەی بەرازیل نەی توانی بردنەوە تۆمار بكات.


پێشتر لە نێو هەڵبژاردە گەورەكانی جیهاندا تەنها قەرەنسا توانی سەركەوتن تۆمار بكات و هەریەكە لە هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین بە یەكسان بوون و ئەڵمانیا بە دۆران یارییەكانیان دەست پێكرد.


بەرازیل لەیەكەم یاریدا رووبەرووی سویسرا بویەوە هەرچەندە سەرەتا كۆنتینهۆ بە گۆڵێكی جوان بەرازیلی پێش خست بەڵام لە گێمی دووەمدا سویسرا توانی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە لەسەر دەستی ستیڤن زوبێر.


بەو ئەنجامەش ئێستا تەنها صربیا خاوەنی سێ خاڵەو پێشەنگی گرتووە .


بەرازیل و سویسرا هەریەكە بە خاڵێك پلەكانی  دووەم و سێیەمیان گرتووە لەو گروپەدا .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved