26/6/2018 10:33 AM

پورتوگال و ئیسپانیا بە زەحمەت گەیشتنە قۆناغی داهاتوی مۆندیال

لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكان هەڵبژاردەكانی ئیسپانیا و پورتوگال بەزەحمەت خۆیان گەیاندە قۆناغی داهاتووە.


هەردوو هەڵبژاردە لە یەك كاتداو لە دوو یاریگای جیاواز رووبەووی ئێران و مەغریب بونەوە.


ئیسپانیا رووبەرووی هەڵبژاردەی مەغریب بویەوەو یارییەكەی بە دوو گۆڵ یەكسان كرد.


مەغریبیەكان هاوشانی ئیسپانیا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو توانان بەدوو گۆڵ لەگەڵ ئیسپانیا یەكسان ببن.


هەرچەندە مەغریب ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد لە سێ یارییكەی قۆناغی كۆمەڵەكان بەڵام بە تەنها خاڵێك ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد.


لەیارییەكی تردا پورتوگال بەتەنها گۆڵێك لەگەڵ ئێران یەكسان بوو بەوەش ئێران بە چوار خاڵ ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد و پورتوگال وەك پلەی دووەم  و ئیسپانیا بە پلەی یەكەم گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

لە یارییەكانی قۆناغی داهاتوو ئیسپانیا رووبەرووی روسیا دەبێتەوەو پورتوگال رووبەرووی ئۆرۆگوای دەبێتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved