ده‌زگای ئه‌وروپی تایبه‌ت به كاری بۆشایی ئاسمان، له‌پێگه‌ی سه‌ره‌كی خۆی وێنه‌ی درێژترین رووبار‌و قوڵترین دۆڵی سه‌ر رووی مه‌ریخی بڵاوكرده‌وه، كه هی كه‌شتی بێ فڕۆكه‌وانی ئاسمانی رووسی ئه‌وروپی "ئه‌كزۆرمارسـه. ئه‌م كه‌شتییه له‌ئاستی خۆیه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌رباره‌ی به‌رزی و نزمی و به‌رده‌ڵانه‌كانی سه‌ر رووی مه‌ریخ ده‌كات، كامێراكه ده‌كاته رووی دۆڵی مارینیر درێژترین و قوڵترینی سه‌ر هه‌ساره‌كه‌یه، درێژییه‌كه‌ی 4500 كیلۆمه‌تره‌و پانیه‌كه‌ی 200 كیلۆمه‌تره‌و 11 كیلۆمه‌تره قوڵه، به‌ره‌و تۆڕێك جۆگه كه درێژییه‌كه‌ی 6 هه‌زار كیلۆمه‌تره‌و چاڵی هۆڵدن و ئارگیر ده‌به‌ستێته‌وه به ناوچه‌كانی باشوری هه‌ساره‌كه. له وێنه‌كه‌دا كه كه‌شتیه‌كه گرتوویه‌تی قوڵترین خاڵی دۆڵی یوس ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت به دیواره‌كانی دۆڵه‌كه‌وه نیشانه‌ی جوڵه‌ی ئاو چه‌ندین شێوه‌ی تر دیاره، زاناكان پێیانوایه جارجار له‌و شوێنه‌دا باران ده‌بارێت و جۆگه‌ی ئاوی كاتی دروستكردووه. خاك - سیڤا ئازاد س: رووسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure