بە پێی هەواڵیکی ماڵپەڕی (Geekbench) کۆمپانیای ئەپڵ ئامادەیە نەوەیەکی نوێی کۆمپیوتەری (MacBook) بە دوو ڤێرژن بخاتە بەردەست. بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکە ڤێرژنی یەکەم ڕوبەری شاشەکەی (١٥) ئینجە و بە ڕامی (١٦) گێگابایت. ڤێرژنی دووەم (Intel Cannon Lake) توانای ڕامەکەی (٣٢) گێگا بایتە. بەڵام ئەپڵ زانیاری زیاتری لەبارەی کۆمپیوتەر و نرخەکەی ئاشکرا نەکردووە، وا بڕیارە لە زستانی داهاتوو لە میانەی پێشانگای ساڵانەی دا کۆمپوتەرە نوێیەکە نمایش بکات. خاك- ژیمان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure