دوای خۆكوشتنی دوو مێرمنداڵ، شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه ده‌یان یاری ئه‌لیكترۆنی قه‌ده‌غه ده‌كات. رێكخراوی گشتی ھۆیه‌كانی راگه‌یاندنی سعودیه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، 47 یاری ئه‌لیكترۆنی به‌ھۆی بوونی توندوتیژی و بوونی پێشێلكاری قه‌ده‌غه‌كراون، له‌ناو ئه‌و یاریانه‌شدا یاری "Grand Theft Auto V"، "Assassins Creed 2" و"Witcher" بوونیان ھه‌یه. ئه‌م ھه‌نگاوه‌ی سعودیه دوای ئه‌وه دێت دوو مێرمنداڵ كه یه‌كێكیان كچه له ته‌مه‌نی 13 ساڵان و كوڕێك له ته‌مه‌نی 12 ساڵان، به‌ھۆی یاریكردن به یاری (نه‌ھه‌نگی شین) خۆیان كوشتووه. یاری نه‌ھه‌نگی شیین تائێستا ده‌یان مێرمنداڵ و ھه‌رزه‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆكوژی ھانداوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 50 رۆژدا ده‌بێت یاریكه‌ره‌كه چه‌ند كارێك ئه‌نجامبدات، له كۆتایی یارییه‌كه‌شدا داوا له یاریكه‌ره‌كه ده‌كرێت خۆی بكوژێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure